ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦١ کەس بەرزبووەتەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوێکی توندەوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ویلایەتی ئاسام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٦١ کەس.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هیندوستان تایمز، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ویلایەتی ئاسام (ASDMA) زانیاری نوێکراوی سەبارەت بە لافاوەکانی بەردەوام لە ویلایەتەکەدا بڵاو کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١٤ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەوە گەیشتە ٦١ کەس.
بارانبارینی مونسون کە لە نێوان مانگی حوزەیران و ئەیلولدا ڕوودەدات، ساڵانە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو و زەوی لەرزین و کارەساتی سروشتی تر لە وڵاتانی باشووری ئاسیا بەتایبەتی هیندستان و پاکستان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) شارۆچکەی سەبەستیە کە دەکەوێتە باکووری شاری نابلوس لە فەلەستین، خستە لیستی میراتی جیهانی خۆیەوە. ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی لیژنەی میراتی جیهانیدا دراوە کە لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر ڕێگای دیمەشق-دەیرەزوور ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە یەکەم سەردانیدا بۆ سوریا نزیکەی ٢ ساڵ دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی گەلی سوریا بکەن.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٦٠٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە دیل گیراون و هەزاران کەسی دیکەش لەو مەیدانەدا لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.