رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سوریا: ٣٥ کوژراو و ٣٠ بریندار
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر ڕێگای دیمەشق-دەیرەزوور ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی ئەلئیخبارییە سوریا رووداوەکە لە سەر ڕێگای دیمەشق-دەیرەزوور لە نێوان ناوچەکانی سوحنە و پالمیرا رووی دا.
وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕایگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینی هەنێک لە بریندارەکان مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) شارۆچکەی سەبەستیە کە دەکەوێتە باکووری شاری نابلوس لە فەلەستین، خستە لیستی میراتی جیهانی خۆیەوە. ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی لیژنەی میراتی جیهانیدا دراوە کە لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە یەکەم سەردانیدا بۆ سوریا نزیکەی ٢ ساڵ دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی گەلی سوریا بکەن.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٦٠٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە دیل گیراون و هەزاران کەسی دیکەش لەو مەیدانەدا لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.