هەواڵگریی ئەمریکا: هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران بەس نابێت بۆ ڕووخاندنی رژێم
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، هەواڵگری ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە پێشبینی ناکرێ هێرشی ئاسمانی زیادە بۆ سەر ئێران رژێمی ئەو وڵاتە بگۆڕێت.
هەواڵگریی ئەمریکا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە هێرشی سەربازیی زیادە دژی ئێران بەس نابێت بۆ گۆڕینی رژێمی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سی بی ئێس نیوز کە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پێیان وایە کە هەڵمەتی بۆردومانی زیاتر لە دژی ئێران، ئەو پێکهاتەیەی کە ناوەندی سوپای پاسدارانی ئێرانە و "حوکمڕانی وڵات دەکات" لە دەسەڵات دوورناخاتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هەڵسەنگاندنەکانی ئێستا لە کاتێکدا ئامادەکراون کە گفتوگۆکان لەناو ئیدارەی واشنتۆن سەبارەت بە بژاردە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە بەردەوامن.
بەرپرسێکی رژێمی سەهیۆنی کە لە ڕاپۆرتەکەدا وەرگیراوە، وتی، "نەتانیاهۆ ئاگاداری هەستیاری ئەو تێڕوانینەیە کە ترامپ بەرەو بژاردەیەکی سەربازیی دیاریکراو پاڵ دەنێت."
ئەو بەرپرسە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بڕیاردەرە لە پەیوەندی نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب، لە کاتێکدا رژێمی سەهیۆنی وەک هاوبەشێکی سنووردارتر مامەڵە دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کانێکی خەڵوز لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بێ سەروشوێنن کە پێدەچێت گیانیان لەدەستداوە.
دوو ساڵ بە سەر شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە رابەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ئەنجامی هێرشیکی تیرۆری رژێمی داگیرکەر تێپەڕی.
لە ئەنجامی زریانێکی سەخت کە ویلایەتەکانی ڕیۆ دی جانیرۆ و ساوپاولۆی بەڕازیلی گرتەوە، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.