ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوی کانگای خەڵوزەوە لە پاکستان گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٢ کەس بەرزبووەتەوە
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کانێکی خەڵوز لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بێ سەروشوێنن کە پێدەچێت گیانیان لەدەستداوە.
ڕووداوەکە دوێنێ لە کانێکی خەڵوز لە نزیک کوێتا لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات ڕوویداوە.
دەسەڵاتداران دەڵێن تەقینەوەکە پاشنیوەڕۆ لە کانێکی خەڵوزی تایبەتدا ڕوویداوە کە کانگەرەکان نزیکەی ١٢٠٠ مەتر لە ژێر زەویدا کاریان کردووە.
دوای ماوەیەکی کەم لە تەقینەوەکە، ئاگر لەناو کانەکەدا کەوتەوە و بەشێک لە پێکهاتەکە داڕما. دەنگی تەقینەوەکە لە ناوچەیەکی فراوان بیسترا.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ٣٢ تەرم لە کانەکەدا دەرهێنراون، و پێدەچێت ٢ تەرمی دیکە لە بەشێکی زۆر ئاڵۆز و دەستنەکەوتوودا گیریان خواردبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوەڕاستی ئەفغانستان زیاتر لە ١٤ تۆن کاڵا قاچاغەکان و ماددەی هۆشبەر سووتێنران.
دوو ساڵ بە سەر شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە رابەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ئەنجامی هێرشیکی تیرۆری رژێمی داگیرکەر تێپەڕی.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، هەواڵگری ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە پێشبینی ناکرێ هێرشی ئاسمانی زیادە بۆ سەر ئێران رژێمی ئەو وڵاتە بگۆڕێت.