سوپای ئێران بنکەی "ئەحمەد ئەلجابر"ی ئەمریکای لە کوێت کردە ئامانج
سوپای ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئەحمەد ئەلجابر لە کوێت ئەنجام داوە.
لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە لەلایەن یەکەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە، ڕاگەیەندراوە کە لە کاردانەوە بە هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران، بەتایبەتی ئەو هێرشەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی لە دوورگەی قەشم کردە ئامانج، بنکەی ئاسمانی ئەحمەد ئەلجابر لە کوێت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە ئامانج.
هێرشە تۆڵەسەندنەوەکە کە بەپێی زانیارییەکان لە چوارچێوەی قۆناغی ٢٧ی "ئۆپەراسیۆنی ساعقە" ئەنجام دراوە، بریتی بووە لە بە ئامانجگرتنی "هەنگاری فڕۆکە جەنگییەکان"، "سیستەمی پەیوەندی مانگی دەستکرد" و "کۆگای ئامێرەکان"ی سەربازی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکاز.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بنکەی ئەحمەد ئەلجابر لە کوێت ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە هێرشە ئاسمانییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێریکردنی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا، و وەک ناوەندێکی گرنگ بۆ پشتیوانی لۆجستیکی کاردەکات.
سوپای ئێران هێرشی سەر ئامانجە مەدەنییەکانی دورگەی قەشم بە توندی شەرمەزار کرد و بە "پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما مرۆییەکان" و "تاوانی جەنگ" وەسفی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان دوای ئەنجامدانی جووڵەی هاندەرانە لە ناوچەکانی جونیید و عامرییە، بەرەو شارۆچکەی "تەل" لە باشووری ڕۆژئاوای نابلوس ڕۆیشتن.
حەماس بە فەرمی ئەو ڕێککەوتنەی لە قاهیرە سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە قبوڵ کرد.
کەتائیبی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی نوێی شەهید «حەمزە هیشام عامر» ناسراو بە "موجاهیدی پاڵتۆڕەش"ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ناوبراو فەرماندەی دەستەیەک بووە لە کەتیبەی "موسعەب کوڕی عومەیر"ی سەر بە لیوای خان یونس.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەل پایس، بە پشتبەستن بە خەمڵاندنەکانی حکومەت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە مەغریبەوە پەڕینەوە بۆ سەبتە (سیۆتا) کە شارێکی ئۆتۆنۆمی ئیسپانییە لە باکووری ئەفریقا.