لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی چوونەتە ئیسپانیا
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەل پایس، بە پشتبەستن بە خەمڵاندنەکانی حکومەت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە مەغریبەوە پەڕینەوە بۆ سەبتە (سیۆتا) کە شارێکی ئۆتۆنۆمی ئیسپانییە لە باکووری ئەفریقا.
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی هێزە ئەمنییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ هەزار کۆچبەر بە شێوەیەکی ناڕێک هاتوونەتە ناو سەبتە و زۆرینەیان پێنجشەممەی ڕابردوو گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
بەڵام هەندێک لە خەمڵاندنەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ژمارەیە دەتوانێت بگاتە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس.
لە شەوی ڕابردووەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک لەسەر شەقامەکانی سەبتە بینراون، شەوەکە لە دەرەوە بەسەر دەبەن و تێپەڕین لە دەروازە سنوورییەکان لە مەغریبەوە هێشتا بەردەوامن.
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە مەلەکردن هەوڵی چوونە ناو ناوچەکەیان داوە بۆ ١٩ کەس بەرزبووەتەوە.
حکومەتی مەلیلیە (مێلیلا) شەوی ڕابردوو پشتڕاستی کردەوە کە لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کەس لە مەغریبەوە چوونەتە ژوورەوە. فینلاند کە پەیوەندی بە ئیتاڵیا کرد، پێشنیاری لابردنی ئیسپانیای لە ناوچەی شنگن کرد، هاوکات فەرەنسا کۆنترۆڵی سنوورەکانی بەهێزتر کرد.
ئیسپانیا هێزی سەربازی و پۆلیسی زیاتری ڕەوانەی سەبتە کردووە بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
هەروەها مەدرید سنووری خۆی لەگەڵ شاری ئۆتۆنۆمی مەلیلە لە باکووری ئەفریقا داخست.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا، مەدرید و ڕەبات پێکەوە کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی ڕۆیشتنی کۆچبەران.
بەپێی زانیارییەکان، پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و فێرناندۆ گراندێ مارلاسکای وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا دەچنە سەبتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان دوای ئەنجامدانی جووڵەی هاندەرانە لە ناوچەکانی جونیید و عامرییە، بەرەو شارۆچکەی "تەل" لە باشووری ڕۆژئاوای نابلوس ڕۆیشتن.
حەماس بە فەرمی ئەو ڕێککەوتنەی لە قاهیرە سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە قبوڵ کرد.
کەتائیبی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی نوێی شەهید «حەمزە هیشام عامر» ناسراو بە "موجاهیدی پاڵتۆڕەش"ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ناوبراو فەرماندەی دەستەیەک بووە لە کەتیبەی "موسعەب کوڕی عومەیر"ی سەر بە لیوای خان یونس.