هێرشی شارۆچکەنشینان بۆ سەر ڕۆژئاوای نابلوس: ۱۱ فەلەستینی بریندار بوون
شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان دوای ئەنجامدانی جووڵەی هاندەرانە لە ناوچەکانی جونیید و عامرییە، بەرەو شارۆچکەی "تەل" لە باشووری ڕۆژئاوای نابلوس ڕۆیشتن.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین شارۆچکەنشینان بە پاڵپشتیی هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچەی جونیید لە ڕۆژئاوای نابلوس کە بەهۆیەوە، تێکهەڵچوون لە نێوان گەنجانی فەلەستینی و سەربازانی داگیرکەردا ڕوویدا.
سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاند بەهۆی تەقاندنی گازی فرمێسکرێژ لەلایەن سەربازانی سەهیۆنییەوە، ۱۰ فەلەستینی لەنێویاندا ژمارەیەک منداڵ و ژن تووشی خنکان بوون.
مانگی سووری فەلەستینیش ڕایگەیاند گەنجێکی تەمەن ۳۲ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی گولڵەی جەنگی بە سکی لە ناوچەی جونیید بریندار بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی ئیسپانیا کە لە شاری سەبتە (سیوتا) کە شارێکی ئۆتۆنۆمی ئیسپانییە لە باکووری ئەفریقا، ڕێگایەکیان دەستەبەر کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هەزار کۆچبەری نایاسایی لە مەغریبەوە سنوورەکانیان تێپەڕاندووە.
حەماس بە فەرمی ئەو ڕێککەوتنەی لە قاهیرە سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە قبوڵ کرد.
کەتائیبی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی نوێی شەهید «حەمزە هیشام عامر» ناسراو بە "موجاهیدی پاڵتۆڕەش"ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ناوبراو فەرماندەی دەستەیەک بووە لە کەتیبەی "موسعەب کوڕی عومەیر"ی سەر بە لیوای خان یونس.