سەربازانی ئیسپانیا لە سەبتە ڕێگرییان لە کۆچبەرە نایاساییەکان کرد لە بەزاندنی سنوورەکان
سەربازانی ئیسپانیا کە لە شاری سەبتە (سیوتا) کە شارێکی ئۆتۆنۆمی ئیسپانییە لە باکووری ئەفریقا، ڕێگایەکیان دەستەبەر کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هەزار کۆچبەری نایاسایی لە مەغریبەوە سنوورەکانیان تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەیبیسی، شەوی هەینی سەربازانی ئیسپانیا زرێپۆشیان بۆ خاڵە سەرەکییەکانی ناوەندی شارەکە جێگیرکردووە و ئێستا بەتەواوی کۆنترۆڵی دۆخی ناوچەکەیان کردووە.
بە گوتەی بەرپرسانی شارەکە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٦٠ هەزار کەس لە مەغریبەوە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو سەبتە. ئەمەش نزیکەی لەسەدا ٧٠ی دانیشتوانی شارەکە پێکدەهێنێت.
پێشتر باس لەوە دەکرا کە زۆربەی کۆچبەرانی نایاسایی بە بەزاندنی بەربەستەکان و لە ڕێگەی دەریاوە چوونەتە ناو شارەکەوە. بەپێی دوایین داتاکان ٣٤ کۆچبەری نایاسایی لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.
ئیسپانیا هێزی سەربازی و پۆلیسی زیاتری ڕەوانەی سەبتە کردووە بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
هەروەها مەدرید سنووری خۆی لەگەڵ شاری ئۆتۆنۆمی مەلیلیە (مێلیلا) لە باکووری ئەفریقا داخست.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان دوای ئەنجامدانی جووڵەی هاندەرانە لە ناوچەکانی جونیید و عامرییە، بەرەو شارۆچکەی "تەل" لە باشووری ڕۆژئاوای نابلوس ڕۆیشتن.
حەماس بە فەرمی ئەو ڕێککەوتنەی لە قاهیرە سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە قبوڵ کرد.
کەتائیبی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی نوێی شەهید «حەمزە هیشام عامر» ناسراو بە "موجاهیدی پاڵتۆڕەش"ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ناوبراو فەرماندەی دەستەیەک بووە لە کەتیبەی "موسعەب کوڕی عومەیر"ی سەر بە لیوای خان یونس.