ژمارەی کوژراوەکانی لافاوەکەی نیپاڵ گەشتە ٥٣٨ کەس
لە وڵاتی نیپاڵ بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٥٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
وەزارەتی ناوخۆی نیپاڵ ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵات تاوەکو ئێستا ٥٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە ٩٧٧ کەسیش بێ سەروشوێنن کە ٥١٧یان بیانین.
زۆرترین حالەتی مردن بە ٢٢١ کەس لە ناوچەی چیتوان تۆمارکراوە و لە ناوچەی ناواپاراسی ١٣٤ کەس و ناوچەی دهادینگ ٣٣ کەس مردوون.
هەروەها ٧٣ کەس بریندار بوونەتە و ٣ هەزار و ٧٤٢ کەسیش بە زیندوویی ڕزگار کراون.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بە بەشداری نزیکەی ١٥ هەزار کەس بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەرار کاتێک لە زیندان بوو دایک و باوکی لەدەستداوە بەڵام ئاگاداری مردنیان نەبووە.
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆگا سەربازییەکانی ئۆکراینا لە ناوچەی کیێڤ و لە بەندەری ئۆدێسا کەوتوونەتە بەر هێرش.
هاراڵدی پێنجەم شای نەرویجی تەمەن ٨٩ ساڵ لە نەخۆشخانەیەکدا مرد کە چارەسەری بۆ دەکرا و کوڕەکەی هاکۆن شوێنی گرتەوە.