ڕووسیا: کۆگا سەربازییەکانی کیێڤ و ئۆدێسا کرانە ئامانج
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆگا سەربازییەکانی ئۆکراینا لە ناوچەی کیێڤ و لە بەندەری ئۆدێسا کەوتوونەتە بەر هێرش.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوەند و بەندەرەکانی لۆجستی ئۆکرانیا.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکان کۆگایەکیان کردۆتە ئامانج کە پارچەی مووشەکی کروز و سووتەمەنی تێدابووە لە ناوچەی کیێڤ. هەروەها هێرش کرایە سەر شەش کۆگای سەربازی لە بەندەری ئۆدێسا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکان بۆ سەر ئەو ئامانجانە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا" دادەمەزرێنن بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکە.
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدبوونی ٣ لە خەباتکارە ئازاکانی خۆڕاگری ڕاگەیاند.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەرار کاتێک لە زیندان بوو دایک و باوکی لەدەستداوە بەڵام ئاگاداری مردنیان نەبووە.
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا.