هەڵکوتانە سەرە بەرفراوانەکانی سوپای سەهیۆنی و شارۆچکەنشینەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا
سەرچاوە ناوخۆیییەکان هەواڵی هەڵکوتانە سەری هێزەکانی رژێمی سەهیۆنییان بۆ سەر شاری تووباس ڕاگەیاند. ئەم هێزانە هەروەها لە میانەی هەڵکوتانە سەر شاری تووباس، پشکنینیان بۆ فرۆشگایەکی کەلوپەلی کشتوکاڵی کرد.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی تەموون لە باشووری تووباس.
لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی سلواد و گەنجێکی فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
یەکەیەکی سوپای رژێمی سەهیۆنیش هەڵیکوتایە سەر شارۆچکەی بیرزەیت لە باکووری ڕامەڵڵا.
هاوکات هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی شوەیکە لە باکووری توولکەرەم و عەلی موهەننایان پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر کرد.
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نابلووس، شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانە سەری هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر گوندی عەورتا، چوونە ناو ئەم گوندە. سەرچاوە ناوخۆیییەکان ڕایانگەیاند شارۆچکەنشینەکان بە پاڵپشتیی سوپای رژێمی سەهیۆنی چوونە ناو مەقامی "عوزەیر" لەم گوندەدا بۆ ئەوەی ڕێوڕەسمە تەلەموودییەکان بەڕێوە ببەن.
لە ئەغواری باکووریش شارۆچکەنشینەکان لە ناو شوێنی نیشتەجێبوونی فەلەستینییەکان لە ناوچەی حەمە هاتوچۆیان کرد و پارچە پەرووی بەناو ئاڵای رژێمی سەهیۆنییان هەڵکرد.
لە باشووری خەلیل، شارۆچکەنشینەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵێکی فەلەستینی لە گوندی غوەین لە نزیک شارۆچکەی سەمووع و وێڕای چوونە ناو شوێنی نیشتەجێبوونەکە، ئازار و ئەزیەتی دانیشتووانەکەیان دا.
هەروەها هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە میانەی هەڵکوتانە سەر شاری یەتا لە باشووری خەلیل، پشکنینیان بۆ ماڵێک کرد.
لە باکووری قودسی داگیرکراو، هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر دەوروبەری کەمپی قەلەندیا.
هێزە داگیرکەرەکان پەلاماری گوندی موغەیریشیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا دا.
لە لایەکی ترەوە، وێنە بڵاوکراوەکان شوێنەواری زیان و وێرانکاریی بەجێماوی پەلاماری شارۆچکەنشینەکان بۆ سەر یەکێک لە ماڵەکانی گوندی بەیت ئومرەین لە باکووری ڕۆژئاوای نابلووس نیشان دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نیپاڵ دوای هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٩٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ناوچەی رەبەحی ویلایەتی سۆکۆتۆی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر جووتیاران ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
دانمارک دوای ١٤ ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بەهۆی شەڕی ناوخۆیی دایخستبوو.
دوابەدوای وەرگەڕانی کەشتییەکی نەفەرهەڵگر لە کەناراوەکانی گیرنە لە قوبرس، تا ئێستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ٢٣٧ کەسیش ڕزگارکراون و گەڕان بەدوای ٢٣ کەسدا بەردەوامە.