هێرشی چەکداری لە سویسرا: کەسێک کوژرا و ٥ کەسیش بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە سویسرا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ی دیکەش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە شاری ئاراو لە باکوری سویسرا ڕووی داوە. بەگوێرەی میدیا نیشتمانییەکان، لە کاتی ئاهەنگێکدا بە هۆکارێک کە تا ئێستا نادیارە تەقەیەک ڕووی داوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون کە هەندێکیان بە سەختی بریندار بوون.
تاوانبارەکە کە تا ئێستا ناسنامەکەی نادیارە، تا ئێستا دەستگیر نەکراوە. پۆلیسی کانتۆنی ئارگاو لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، "پاڵنەرە ئەگەرییەکان و بارودۆخی وردی تاوانەکە تا ئێستا ڕوون نییە".
ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پۆلیس لە ئارادایە و دەسەڵاتدارانیش داوایان لە خەڵک کردووە لە قەزای شاچن لە ئاراوو دوور بکەونەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نیپاڵ دوای هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٩٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ناوچەی رەبەحی ویلایەتی سۆکۆتۆی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر جووتیاران ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
دانمارک دوای ١٤ ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بەهۆی شەڕی ناوخۆیی دایخستبوو.
دوابەدوای وەرگەڕانی کەشتییەکی نەفەرهەڵگر لە کەناراوەکانی گیرنە لە قوبرس، تا ئێستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ٢٣٧ کەسیش ڕزگارکراون و گەڕان بەدوای ٢٣ کەسدا بەردەوامە.