ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٥٤ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٨٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٥ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٨٦ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نیپاڵ دوای هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٩٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ناوچەی رەبەحی ویلایەتی سۆکۆتۆی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر جووتیاران ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
دانمارک دوای ١٤ ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بەهۆی شەڕی ناوخۆیی دایخستبوو.
دوابەدوای وەرگەڕانی کەشتییەکی نەفەرهەڵگر لە کەناراوەکانی گیرنە لە قوبرس، تا ئێستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ٢٣٧ کەسیش ڕزگارکراون و گەڕان بەدوای ٢٣ کەسدا بەردەوامە.