پارچەی کەشتییەکی نەفەر هەڵگر دۆزرایەوە کە لە کەناراوەکانی گیرنە نوقم بوو
توفان ئەرهورمان، سەرۆک کۆماری قوبرسی باکوور ڕایگەیاند، پاشماوەی کەشتییە نەفەرهەڵگرەکە کە لە کەناراوەکانی گیرنە نوقم بوو، دۆزرایەوە و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.
توفان ئەرهورمان، سەرۆک کۆماری قوبرسی باکوور لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، تیمەکە گەیشتوونەتە داروپەردووی کەشتییەکە.
ئەرهورمان ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانی وێنەگرتن و گەڕان لە ناوچەکە ٢٤ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
ئەرهورمان ڕایگەیاند کە کەشتیی TCG Alemdar بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان گەیشتووەتە ناوچەکە و ڕایگەیاندووە کە ئەم کەشتییە هەمان تەکنەلۆژیای TCG Işın ی هەیە کە لە دوێنێوە لە گیرنە کاردەکات.
٢٤١ کەس لەو کەشتییە ڕزگارکراون کە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ بەندەری گیرنە نوقم بووە و تەرمی ٨ کەسیش دۆزراوەتەوە. هەوڵەکانی گەڕان لە ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی ٢٠ کەسی ونبوو بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٥٤٠ کەس.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند یارمەتییە خێزانییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی کەمیی سەرچاوە دارایییەکانەوە بۆ نیوە کەم بووەتەوە و لە ئەنجامدا، پشتیوانیی خۆراکی بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزار فەلەستینی ڕاگیراوە.
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەردەوامی ئیبۆلا بۆ ٣ هەزار و ٧ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا گەیشتووەتە ٦ هەزار و ١٨٦ کەس.