ڕووداوێکی هاتوچۆ لە میسڕ: لانیکەم ٢١ گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نیمچەدوورگەی سینا لە وڵاتی میسڕ لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی میسڕ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ناوچەی سینای باشوور لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند کە لە ناو پاسەکەدا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئوردن هەبوون و هەنێکیان گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونەتە.
ناوچەکە لە کەنارئاوەکانی دەریای سوورە و ناوچەیەکی گەشتیارییە.
مانگی ڕابردوو لە پارێزگای ئیسماعیلیە ڕووداوێکی بەم شێوەیە ڕووی دابوو و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٥٤٠ کەس.
توفان ئەرهورمان، سەرۆک کۆماری قوبرسی باکوور ڕایگەیاند، پاشماوەی کەشتییە نەفەرهەڵگرەکە کە لە کەناراوەکانی گیرنە نوقم بوو، دۆزرایەوە و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند یارمەتییە خێزانییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی کەمیی سەرچاوە دارایییەکانەوە بۆ نیوە کەم بووەتەوە و لە ئەنجامدا، پشتیوانیی خۆراکی بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزار فەلەستینی ڕاگیراوە.