لە نێجیریا بەهۆی داڕمانی بینایەکەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەک لە ویلایەتی کوارا لە نێجیریا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەشیر لاوال، پارێزگاری ویلایەتی کوارا ڕایگەیاند، بینایەک لە شاری ئیلۆرین پایتەختی ویلایەتەکە ڕووخاوە.
لاوال باسی لەوەشکرد، تا ئێستا تەرمی ژنێک و چوار منداڵ لە داروپەردووەکە دەرهێنراون، تا ئێستاش خەڵکێکی زۆر بێسەروشوێنن.
لاوال ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری داڕمانی بیناکە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای نزیکەی ساڵێک لە ئاگربەست، هێشتا ئاسایش لە غەززە مسۆگەر نەکراوە.
کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس.
ڕووسیا ڕایگەیاند، لە دەریای ڕەشدا ٢ کەشتیی هەڵگری چەکی سوپای ئۆکرانیای کردووە ئامانج.