فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لە عێراقەوە هەڵدرابوون، بۆرییەکی نەوتیان لە سعوودیە کردە ئامانج
سعوودیە ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە عێراقەوە هەڵدراون، هێڵی بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوایان لە ناوچەی ڕیاز و مەدینە کردووەتە ئامانج. لەو هێرشانەدا چەند کەسێک بریندار بوون، هەروەها بۆری نەوتەکەش بەشێوەیەکی کاتی وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی داخراوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، هێڵی بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا کراوەتە ئامانجی چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە عێراقەوە هەڵدراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ئەیلوول لە ناوچەکانی ڕیاز و مەدینە تەقینەوە ڕوویانداوە، هەندێک کەس برینداربوون و زیانی ماددیش بەرکەوتووە. هیچ ئامارێک سەبارەت بە ژمارەی بریندارەکان نەخراوەتەڕوو.
هەروەها وەزارەتی وزەی سعوودیە ڕایگەیاند، دوای ئەو هێرشانە بۆرییەکە بە هۆکاری ئەمنی بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە. تیمی فریاگوزاری و تەکنیکی ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ دەستەبەرکردنی بۆرییەکە و هەڵسەنگاندنی قەبارەی زیانەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٧٣٨ کەس.
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە قسەی کرد.
زیاد ئەبحەیس، شارەزای کاروباری قودس، هۆشداریی دا سەبارەت بە ئامادەکاریی نائاساییی دامەزراوە و دەزگا و ڕێکخراوە سەهیۆنییەکانی چالاک لە بواری دروستکردنی پەرستگای خەیاڵی لەسەر کاولاشەکانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنە جوولەکەکان کە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات.