هێزەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش سەر شار و گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد.
هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر شارەکانی جەنین، ئەریحا و تووباس و هەروەها شارۆچکە و گوندەکانی قەفین لە باکووری توولکەرم، عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس، تەموون لە باشووری تووباس، ئەلعەرەقە، ئەلجەلەمە، دێر ئەبووزەعیف، فەقووعە و کەفردان لە پارێزگای جەنین.
هەروەها سەربازانی سەهیۆنی چوونە ناو کەمپی ئەلفارعە لە باشووری تووباس و دەوروبەری کەمپی قەلەندیا لە باکووری قودس.
لە کاتی هێرشکردنە سەر جەنین، فادی ئەلهیندی لە ناوچەی ئەلنەسیم دەستبەسەر کرا.
لە دێر ئەبووزەعیفیش سەربازەکان دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی مەحموود خالید یاسین، ئەویان دەستبەسەر کرد. حاریس مەساد، دیلی ئازادکراو، و بەشیر مەسادیش لە فەقووعە دەستبەسەر کران.
هاوکات، سەربازانی سەهیۆنی گەنجێکیان لە دەوروبەری کەمپی ئەلئەمەعری لە ئەلبیرە دەستبەسەر کرد و لە دەروازەی شارۆچکەی ئاماتین لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە خاڵی پشکنینیان دانا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هەروەها هێرشی کردە سەر ئەریحا و گەڕەکە جیاوازەکانی جەنین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٧٣٨ کەس.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە قسەی کرد.
زیاد ئەبحەیس، شارەزای کاروباری قودس، هۆشداریی دا سەبارەت بە ئامادەکاریی نائاساییی دامەزراوە و دەزگا و ڕێکخراوە سەهیۆنییەکانی چالاک لە بواری دروستکردنی پەرستگای خەیاڵی لەسەر کاولاشەکانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنە جوولەکەکان کە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات.