فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-1 لە گەرووی هورمز خرایە خوارەوە
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-1 یان لە ئاسمانی گەرووی هورمز دەستنیشان کردووە و خستووەتە خوارەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن یەکەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران بڵاوکراوەتەوە باس لەوە کراوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ-1 لە ئاسمانی گەرووی هورمزدا دۆزراوەتەوە.
دەستنیشان کرا، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەر بە هێزەکانی ئاسمانی دۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، شوێنپێی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ناسراوە کەوتووە و دواتر لەناوبراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە سەدا ٤.٧٧ بەرز بوویەوە و بووە ١٠٩.٦٠ دۆلار.
وێنە مانگە دەستکردەکان کە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای سعوودیە بڵاوکراونەتەوە، ڕادەی زیانەکان ئاشکرا دەکەن. مەزەندە دەکرێت ئەگەر بۆرییەکە چاک نەکرێتەوە، دەکرێت لەسەدا ٤ی دابینکردنی نەوتی جیهانی لە بازاڕدا کەم دەبێتەوە.
سەرکەوتنی بەڵگەفیلمی نازا لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس و کاردانەوەی شایەتیدانی سەربازە سەهیۆنییەکان سەبارەت بە کوشتاری مەدەنییە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، شەپۆلێک لە کاردانەوەی تووڕەیانەی لە نێوان بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنیدا لێ کەوتووەتەوە.