نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بووە نزیکەی ١١٠ دۆلار
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە سەدا ٤.٧٧ بەرز بوویەوە و بووە ١٠٩.٦٠ دۆلار.
نرخی نەوتی خاوی برێنت کە بازاڕەکانی کاتژمێر ١٥:٥٠ لە سەدا ٤.٧٧ بەرز بوویەوە و گەشتە ١٠٩.٦٠ دۆلار.
وەزارەتی وزەی سعودیە دوای هێرشە بەرفراوانەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای ڕاگەیاند. توانای ئەم دامەزراوەیە بە ٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا مەزەندە دەکرێت. دوای داخستنی گەرووی هورمز، سعودیە هەناردەی سەرەکی نەوتی خۆی لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا لە ڕێگەی ئەم بۆرییەوە ئاڕاستە کردبووەوە، کە بەرەو بەندەری یەبوع لەسەر دەریای سوور دەڕوات.
ئەمەش کاریگەری لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا هەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وێنە مانگە دەستکردەکان کە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای سعوودیە بڵاوکراونەتەوە، ڕادەی زیانەکان ئاشکرا دەکەن. مەزەندە دەکرێت ئەگەر بۆرییەکە چاک نەکرێتەوە، دەکرێت لەسەدا ٤ی دابینکردنی نەوتی جیهانی لە بازاڕدا کەم دەبێتەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-1 یان لە ئاسمانی گەرووی هورمز دەستنیشان کردووە و خستووەتە خوارەوە.
سەرکەوتنی بەڵگەفیلمی نازا لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس و کاردانەوەی شایەتیدانی سەربازە سەهیۆنییەکان سەبارەت بە کوشتاری مەدەنییە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، شەپۆلێک لە کاردانەوەی تووڕەیانەی لە نێوان بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنیدا لێ کەوتووەتەوە.