لە ئەمریکا فڕۆکەیەکی تایبەت کەوتە خوارەوە: ٩ کوژراو
لە ویلایەتی فلۆریدای وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە ناوچەی پالم بیێچ کانتی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ڕووی دا. فڕۆکەیەک تایبەت ماوەیەک دوای فڕین کەوتە خوارەوە و ئاگری گرت.
وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای ڕووداوەکە ڕێنماییەکانی ئەمنی لە ناوچەکە جێبەجێ کران و نزیکەی ٦٠٠ کەس لە ناوچەکە دوور خران.
سەبارەت بە ڕووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس جەختی کردەوە کە گەلی فەلەستین لەسەر خاکی خۆی سەقامگیر دەمێنێتەوە، پابەندی ماف، خاک و پیرۆزییەکانی دەبێت و تا ئازادی و گەڕانەوە، بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لێیان.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی گورزێکی گەورەی تری لە تاران کرد، هاوکات ڕایگەیاند، ڕەنگە بەم نزیکانە شەڕی دژی ئێران کۆتایی پێبێت.