جارێکی دیکە ئاگربەست لە غەززە پێشێل کرا: شەهیدێک و ١٤ بریندار
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، رژێمی داگیرکەر بەردەوام بوو لە هێرش و پێشێلکارییەکانی ئاگربەست.
بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکان و یەکە سەربازییەکانی رژێمی داگیرکەر، فەلەستینییەک شەهید بووە و ١٤ی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر ناوچەی پیشەسازی ڕۆژئاوای شاری غەززە، ناوچەی ئەلفەلوجە لە کەمپی پەنابەرانی جەبالیا، ناوچەی سوودانییە لە باکووری ڕۆژئاوای بەیت لاهیا و خان یونس ١٤ کەس بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـیەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٧٤ هەزار و ٦٤٣ کەس شەهید و ١٧٥ هەزار و ٩٦٢ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکاندا بەشێکی گەورەی کەرتی غەززە وێران بووە و خەڵکی غەززە لە ناو چادر و باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەژین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دامەزراوەی خێرخوازی بۆ منداڵانی بێباوک بانگەوازێکی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئێستا کاتی ئەوەیە تیشک بخەینە سەر ئەو کارەساتە مرۆییەی کە لە غەززە ڕوودەدات و ویژدانەکان بەئاگا بێنەوە".
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٥ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٧٨ بریندار.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئۆکراینا ناوەندێکی لۆجۆستی کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار دێت و کەشتییەکیان کردووە ئامانج.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی، ڕایگەیاند کە گواستنەوەی یورانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات بە هیچ شێوەیەک لە ڕۆژەڤدا نییە.