ڕووسیا: لە دوو ئامانجی هەستیاری ئۆکراینا درا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئۆکراینا ناوەندێکی لۆجۆستی کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار دێت و کەشتییەکیان کردووە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجەکان لە ئوکراینا بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ناوەندی لۆجۆستیی بە ناوی 'سوهۆی پۆرت' کە لە بەندەری ئۆدێسا بۆ پاراستن و دابەشکردنی بارەکان بۆ سوپای ئوکراینا بەکار دەهێنرێت، لێی درا."
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوە ڕوو کە کەشتییەکی بارهەڵگر کە پڕ بووە لە چەک لە دەریای ڕەشدا بە درۆن کراوەتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دامەزراوەی خێرخوازی بۆ منداڵانی بێباوک بانگەوازێکی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئێستا کاتی ئەوەیە تیشک بخەینە سەر ئەو کارەساتە مرۆییەی کە لە غەززە ڕوودەدات و ویژدانەکان بەئاگا بێنەوە".
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٥ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٧٨ بریندار.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی، ڕایگەیاند کە گواستنەوەی یورانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات بە هیچ شێوەیەک لە ڕۆژەڤدا نییە.