بانگەوازێک بۆ غەززە لە دامەزراوەی یەتیملەر وەقفی: کاتی ئەوە هاتووە ویژدانەکان بەئاگا بێنەوە
دامەزراوەی خێرخوازی بۆ منداڵانی بێباوک بانگەوازێکی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئێستا کاتی ئەوەیە تیشک بخەینە سەر ئەو کارەساتە مرۆییەی کە لە غەززە ڕوودەدات و ویژدانەکان بەئاگا بێنەوە".
دامەزراوەکە لە بەیاننامەیەکی نووسراودا باسی لە قەیرانی مرۆیی و جینۆسایدی بەردەوامی غەززە کرد.
وەقفی یەتیملەر کە دامەزراوەیەکی خێرخوازییە و ناوەندەکەی لە شاری دیاربەکرە ئاماژەی بەم خاڵانە کرد
"ڕژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی لە بە ئامانجگرتنی خەڵکی بێتاوان و ئەنجامدانی جینۆساید. بەڵام ئەوەی زۆر بە قووڵی جێی داخە ئەو بێدەنگییە بەردەوامەیە کە لە جیهان بە گشتی و بەداخەوە لە ناو کۆمەڵگەی مسوڵماناندا بە تایبەتی هەیە. لە کاتێکدا خەڵکی غەززە ناتوانن دەستیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و ئاو و دەرمان بگات، منداڵانیش بە برسێتیەوە دەناڵێن. سەرباری سەرمای سەختی زستان و لافاو کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە هاتوونەتە ئاراوە، چادرەکانیانی لە ئاودا نوقم کردووە. بەڵام سەرکردەی وڵاتەکان، خۆیان لە پشت حیساباتی دیپلۆماسی و بەرژەوەندیی خۆیانەوە خۆدەشارنەوە."
"لەگەڵ ئەم زوڵمە ڕامەیێن! ئەم تابلۆ نامرۆڤانەیە بە ئاسایی مەبینن!"
دامەزراوەکە لە بەردەوامی بەیاننامەکە بانگەوازێک بۆ تەواوی جیهان کرد و وتی، "لەگەڵ ئەم زوڵمە ڕامەیێن! ئەم تابلۆ نامرۆڤانەیە بە ئاسایی مەبینن! چونکە ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززەدا ڕوودەدات، تاقیکردنەوەی ئیمان و ویژدانە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئێمە لە مێژە قۆناغی تەنها هەڵگرتنی ناڕەزایی لە دڵماندا تێپەڕاندووە. بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە لە ڕێگەی کردارەکانمان و قسەکانمان و بایکۆتکردنی کاڵاکان دژی ئەم ستەمکارییە بوەستین."
دامەزراوەکە لە کۆتاییدا ڕایگەیاند، "هەرگیز بەم ستەمە ڕانایێن، هەرگیز لەبیرمان ناچێتەوە و بێدەنگیش نابین. بۆ زیندوو ڕاگرتنی ویژدانی جیهانی، ئێمە بانگەوازی هەموو ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و ئەو گەلانە دەکەین کە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن. دانیشتوانی غەززە لەم ڕۆژانەدا لە ناو سەختی زستان ژیان دەکەن، پێویستە تۆڕەکانی یارمەتی مرۆیی زیاتر بەهێز بکەین بۆ خوشک و برا چەوساوەکانمان لە غەززە. تا منداڵانی غەززە جارێکی دیکە بە سەلامەتی و بێ ترس بخەون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٥ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٧٨ بریندار.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئۆکراینا ناوەندێکی لۆجۆستی کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار دێت و کەشتییەکیان کردووە ئامانج.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی، ڕایگەیاند کە گواستنەوەی یورانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات بە هیچ شێوەیەک لە ڕۆژەڤدا نییە.