ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵی ئیتاڵی ماڵە مێژووییەکەی دەبەخشێت بۆ منداڵانی غەززە
ژنێکی بەتەمەنی ئیتاڵی لە هەڵوێستێکی مرۆیی بێوێنەدا، بڕیاریدا کۆشک و ماڵە مێژووییە خێزانییەکەی بفرۆشێت و سەرجەم داهاتەکەی پێشکەش بە منداڵانی غەززە بکات.
ئەو ژنە ئیتاڵییەی کە ناوی "ئیوچێنیا گرانیتۆ"یە (تەمەن ٧٥ ساڵ) و خەڵکی ناوچەی ڕۆکا چیلێنتۆیە لە باشووری ئیتاڵیا، کۆشکێکی مێژوویی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٧ەم، پێشکەش بە کەمپینێکی مرۆیی دەکات بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی غەززە.
ئەو شوێنەی کە ئێوچێنیا بڕیاری فرۆشتنی داوە، تەنها خانوویەک نییە، بەڵکو موڵکێکی مێژوویی و کەلەپوورییە کە کەنیسەیەکی کۆنی لەخۆگرتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٥١، هاوکات باخچەیەکی گەورەی پڕ لە درەختی کۆنی تێدایە . بڕیارە داهاتی تەواوی فرۆشتنی ئەم موڵکە ڕادەستی ڕێکخراوی "پزیشکانی بێسنوور" بکرێت.
هۆکاری بڕیارەکە
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، ئیوچێنیا ئاماژەی بەوە کرد کە دیمەنی ڕۆژانەی منداڵانی بریندار و وێرانبوونی غەززە، بەتایبەت ئەو نەشتەرگەریانەی کە بێ بەکارهێنانی سڕکەر بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێن، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر دەرروونی دروستکردووە. ناوبراو لەبارەی هەڵوێستەکەیەوە وتی: "من غەززەم هەڵبژارد، چونكە منداڵانی غەززە هیچ شتێکیان نییە و لەوێ دەمرن."
ئەم هەڵوێستە مرۆییە کاردانەوەیەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهانیدا لێکەوتەوە و وەک نیشانەیەک بۆ مرۆڤدۆستی و هاوسۆزی ڕەها لەگەڵ قوربانیانی جەنگ پێشوازی لێکرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەیییەکان و تەقەکردن لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، ٧ فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆلا لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گیانیان لەدەستدابوو گەشتە ١٨ کەس.
ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سعوودی ڕەزامەندی لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دا کە هاوکاری لە کەرتی هێڵی ئاسنین لەگەڵ تورکیا دەگرێتەوە. ئەم بڕیارە بوو بە هەنگاوێکی نوێ لە هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری گواستنەوە و لۆجیستیکدا.