ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٥٣ شەهید
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٥٣ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٧ بریندار.
رژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی کرد بە هێرشی دڕندانە بۆ سەر کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا خەڵکی سیڤیل شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەندێکیان لە لایەن داگیرکەری زایۆنی دەستبەسەر کراون و تەرمی ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا ماون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٨ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٥٣ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٧ بریندار.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) کە لە ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەدەچێت سەردانی تورکیای کرد.
لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا بۆ ١١ هەزار و ٤٢ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٣٨٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەیییەکان و تەقەکردن لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، ٧ فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.