سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری دبلن کۆبونەوە و تاوتوێی زیرەکی دەستکرد و ئۆکرانیایان کرد
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری دبلن پایتەختی ئیرلەندا کۆبوونەتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی نافەرمی کە تیشکیان خستۆتە سەر زیرەکی دەستکرد (AI) و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ئۆکرانیا.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا مایکل مارتن بەڕێوەدەچێت و سەرکردەکانی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە سەنتەری کۆنفرانسی دبلن کۆدەکاتەوە.
بەپێی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەم لوتکەیە یەکەم گفتوگۆی ستراتیژییە لە نێوان سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد، بە گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێی ئەوروپا و کەمکردنەوەی وابەستەییە تەکنەلۆژییەکان و پەرەپێدانی تواناکانی AI ی بلۆکەکە.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکان بیروڕایان لەسەر پێگەی ئەوروپا لەناو دیمەنی جیهانی AI لەگەڵ ئارسەر مێنش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Mistralی فەرەنسی AI ئاڵوگۆڕ بکەن. هەروەها جۆفری هینتۆن خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بەشداری لە گفتوگۆکانی تایبەت بە سەلامەتی AI، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، دامەزراندن و کاریگەرییە بەرفراوانەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا دەکات.
دۆخی ئۆکرانیا یەکێکی دیکەیە لە بابەتەکانی سەرەکی. سەرکردەکان پێداچوونەوە بە دانوستانەکانی ئاشتی ئەم دواییەی ئەبوزەبی دەکەن و باس لە ڕۆڵی ئەوروپا دەکەن لە دانوستانەکاندا، هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی هەڵوێستێکی یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپا و دەستپێشخەرییەکانی دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوای نۆیەمین لوتکەی کۆمەڵگەی سیاسی ئەوروپا دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە لە هەمان شوێن بەڕێوەچوو (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژهەڵاتی تەنگەی هورمز لە ناو تانکەرێکی گازی شل تەقینەوەیەک ڕووی دا و ئاگری گرت.
لە وڵاتی کینیا لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەیەک لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کەرتی غەززە ڕێزی لە هەزار کەس گرت لەوهەردوو رەگەزی نێرو مێ کە تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەر کردبوو.