لە کینیا باڵەخانەیەک ڕووخا: ٦ کوژراو
لە وڵاتی کینیا لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەیەک لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری نایرۆبی پایتەختی وڵاتی کینیا باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ڕووخا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی شاهێدحالەکان، بەیانی لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ٣ کەس دۆزرایەوە و دواتر تەرمی ٣ کەسی دیکەش دۆزرایەوە.
عیسا مەحمود فەرماندەی پۆلیسی ناوچەی نایرۆبی ڕایگەیاند کە نازانن لە کاتی ڕووداوەکەدا چەند کرێکار لە ناوچەکە بوون.
هەفتەی ڕابردوو ڕووداوێکی بەم شێوەیە لە نایرۆبی ڕووی دابوو و لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەیەکی ١٨ نهۆمی ٨ کەس گیانیان لەدەستدابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری دبلن پایتەختی ئیرلەندا کۆبوونەتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی نافەرمی کە تیشکیان خستۆتە سەر زیرەکی دەستکرد (AI) و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ئۆکرانیا.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کەرتی غەززە ڕێزی لە هەزار کەس گرت لەوهەردوو رەگەزی نێرو مێ کە تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەر کردبوو.
ئەفغانستان و ڕووسیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە هاوکاری ئابووری بە بەهای 103 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی واژۆ کرد.