دووڕوویی ئەوروپا لە پرسی کۆچبەراندا: دروشمی مافی مرۆڤ لایان گۆڕاوە بۆ باسی دیپۆرتکردنیان
ئەڵمانیا، نەمسا، یۆنان، دانیمارک و هۆڵەندا هەنگاویان ناوە بۆ ناردنی ئەو کۆچبەرانەی کە داواکاری مافی پەنابەرییان لە ئەوروپا ڕەتکراوەتەوە بۆ ئەو ناوەندانەی دیپۆرتکردنەوە کە پلانیان بۆ دانراوە لە وڵاتی ڕواندا
پێشبینی دەکرێت پێنج وڵاتی ئەوروپی لەو کۆبوونەوەیەی کە ڕۆژی دووشەممە لە ڤیەنا بەڕێوەدەچێت، بە فەرمی پلانی دروستکردنی ناوەندەکانی دەرکردنی پەنابەران لە دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا ڕابگەیەنن، کە وڵاتی ڕواندا چەقی ئەم پلانە پێکدەهێنێت.
بە پەسەندکردنی پەیڕەوی گەڕانەوەی نوێ لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە، ڕێگە بە وڵاتانی ئەندام درا کە ناوەندەکانی دەرکردن لە دەرەوەی سنوورەکانیان دروست بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو کۆچبەرانەی داوای مافی پەنابەرێتییان ڕەت کراوەتەوە.
شایانی باسە بەرزبوونەوەی هەستی دژە کۆچبەری لە ئەوروپا و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، حکومەتەکانی بەرەو پەیڕەوکردنی سیاسەتی توندتر بردوە. سەرانی ئەوروپا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئامانجی سەرەکی لەم کارە "ساردکردنەوە و ڕێگریکردن لە کۆچ"ە، نەک تەنها دەرکردنی بەکۆمەڵ.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمسیۆنی ئەوروپی هۆشداری دەدەن کە ڕەوانەکردنی پەنابەران بۆ وڵاتێکی سێیەم، وەک رواندا کە تۆمەتبارە بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی ئازادییەکان.
پێشتر بەریتانیاش پلانی ڕەوانەکردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەبوو، بەڵام دادگای باڵا ئەوەی بە نایاسایی زانی و هەڵیوەشاندەوە، لە کاتێکدا ئەمریکاش ساڵی ڕابردوو رێککەوتنێکی هاوشێوەی بۆ ناردنی ژمارەیەک پەنابەر بۆ ئەو وڵاتە واژۆ کردبوو.
شارەزایانی بواری کۆچبەری پێیان وایە توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکان کۆچ کەم ناکاتەوە، بەڵکو تەنها ڕێگاکانی کۆچکردن بەرەو مەترسیدارتر دەبات. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بورهانەددین دوران بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، رژێمی زایۆنی زانیاری ناڕاست وەک چەکێکی ستراتیژی بەکاردەهێنێت، جگە لە هێرشەکانی لەسەر زەوی.
دەستەی کاروباری دیلان و ئازادکراوانی فەلەستین هەواڵی تێکچوونی دۆخی جەستەیی ٤ دیلی فەلەستینی لە بەندیخانەی نەقەب ڕاگەیاند.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە پەراوێزی دووەمین کۆبوونەوەی وەزاری تایبەت بە ئاسایش و پەیوەندی نێوان هەرێمەکان کە لە چوارچێوەی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو، لەگەڵ جۆرجۆس جیراپێتریتیس وەزیری دەرەوەی یۆنان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبووەوە
ڕووداوەکە نزیکەی ٤٠ میل دەریایی لە ناوچەی ئابووری تایبەتی بولگاریا ڕوویداوە و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کەشتییەکە نوقم بووە