پەلاماری بەرفراوانی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا
سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی پەلاماری بەرفراوانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی دیلێکی ئازادکراوی فەلەستینییان ڕاگەیاند.
بە پێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، لە جەنین، هێزەکانی رژێمی زایۆنی پەلاماری ناوچەی حەرەش سەعادە و شارۆچکەی بەرقیانیان دا و چەند ماڵێکیان پشکنین.
لە تولکەرمیش ئەم هێزانە چوونە ناو شارۆچکەی عەنەبتا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە و پاش پەلاماردانی ماڵی ئەحمەد مەحموود شەحادە، دیلە ئازادکراوە فەلەستینییەکە، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.
هاوکات، هێزەکانی رژێمی زایۆنی پەلاماری گەڕەکی کەتەف واد لە شاری ئەریحا، شەقامی قودس لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس لە ڕێگەی خاڵی پشکنینی حەوارە و گەڕەکی ئوم شەڕایەت لە شاری بیرەیان دا. لە ئوم شەڕایەت ماڵێکیش کەوتە بەر پەلامار و پشکنین.
هێزەکانی رژێمی زایۆنی هەروەها چوونە ناو کەمپی جەلزوون لە باکووری ڕامەڵڵا.
لە لایەکی دیکەوە، بولدۆزەرەکانی رژێمی زایۆنی دەستیان کرد بە ڕیشەکێشکردنی دار زەیتوون لە دەشتی موغەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەدڕۆس ئادانۆم گەبرێسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند، "950 هەزار ئاوارە لە غەززە لە بەردەم مەترسی لافاودان."
دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-29 لە باکووری ڕۆژئاوای شاری بەلگرادی پایتەختی سربیا، فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.
قەیرانی مرۆیی و ئابووری لە سوودان قووڵتر دەبێتەوە؛ گوشارەکان دەرفەت بۆ ئاگربەست دەڕەخسێنن.