قەیرانی مرۆیی لە سوودان گەورە دەبێت
قەیرانی مرۆیی و ئابووری لە سوودان قووڵتر دەبێتەوە؛ گوشارەکان دەرفەت بۆ ئاگربەست دەڕەخسێنن.
سێ ساڵ بەسەر شەڕی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرادا تێپەڕ دەبێت و وڵاتەکە ڕووبەڕووی داڕمانی ئابووری و قەیرانێکی مرۆیی قورس بووەتەوە. بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سوپا لە مەیدانی جەنگدا، سەختبوونی باری ئابووری و بەرزبوونەوەی داواکارییەکانی خەڵک بۆ راگرتنی جەنگ، ئێستا هەلومەرجێک دروست بووە کە دەتوانێت دەرفەتێک بۆ پێکهێنانی ئاگربەست بڕەخسێنێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کامرۆن هدسن، توێژەری باڵا لە ناوەندی ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان، قەیرانی ئابووری و دابەزینی بەهای دراوی سوودانی، هەروەها پەککەوتنی کەرتی کشتوکاڵ و هەڕەشەی سەرهەڵدانی برسێتییەکی مەترسیدار تا ساڵی 2027، لایەنەکان بەرەو ئەوە ڕادەکێشێت کە بیر لە ڕێگەی چارەسەر بکەنەوە. لە لایەکی تریشەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان لە دژی گرانبوونی ژیان، گوشاری ناوخۆیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە زیاتر کردووە.
هەرچەندە سوپا لە بەشێک لە بەرەکاندا پێشڕەویی کردووە و کۆنترۆڵی نزیکەی دوو لەسەر سێی خاکی وڵاتەکەی گرتووەتەدەست، بەڵام قەیرانی برسێتی، ئاوارەبوون و پەککەوتنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان پێویستیی بەپەلە بە ئاگربەست دەردەخات، هەرچەندە تا ئێستاش ڕوون نییە ئەم دەرفەتە لە چ کاتێکدا دەقۆزرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەدڕۆس ئادانۆم گەبرێسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند، "950 هەزار ئاوارە لە غەززە لە بەردەم مەترسی لافاودان."
دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-29 لە باکووری ڕۆژئاوای شاری بەلگرادی پایتەختی سربیا، فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.
سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی پەلاماری بەرفراوانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی دیلێکی ئازادکراوی فەلەستینییان ڕاگەیاند.