هێزەکانی داگیرکەر هێرشی نوێ بۆ سەر غەززە دەستپێدەکەن
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی داگیرکەر هێرشێکی نوێی بۆ سێ ناوچە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کەمپی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەستپێکردووە
بەناو وەزارەتی بەرگری ڕژێمی داگیرکەر دەستپێکردنی هێرشی نوێی لە ناوچەیەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات ڕاگەیاند، لە نزیک ئەو ناوچەیەی کە بە "هێڵی زەرد" ناسراوە.
"هێڵی زەرد" ئاماژەیە بۆ هێڵێکی سنووردارکردن- بەشێک لە پلانێک کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێت کە بەڕواڵەت مەبەست لێی کۆتاییهێنانە بە کۆمەڵکوژی لە غەززە، کە لە ئۆکتۆبەری 2025 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە- کە چاوەڕوان دەکرا هێزەکانی داگیرکەر بە درێژایی ئەو هێلە بکشێنەوە.
بەڵام ڕژیمی داگیرکەر لەجیاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەپێی ڕێککەوتننامەکە، داگیرکارییەکانی فراوانتر کردووە؛ لە ئێستادا نزیکەی لەسەدا 70ی کەرتی غەززە کە 365 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە لە ژێر کۆنترۆڵیدایە.
لایەنی فەلەستینی باس لەوە دەکات کە ڕژێمی داگیرکەر نەیتوانیوە پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە، بە بەردەوامی ناوچەی داگیرکەری خۆی فراوانتر کردووە و بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشەکانی دژی خەڵکی مەدەنی. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەرلەمانی ئیتالیا ڕێسایەکی نوێی دژە-سێمیتیزمی پەسەند کرد، کە بەهۆی بەستنەوەی ڕەخنە لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە دژەسێمیتیزمەوە، وە مشتومڕی لێکەوتووەتەوە
لە دەرئەرنجامی ئەو هێرشانەی کە لە 7 تشرینی یەکەمی 2023وە لە کەرتی غەززە بەردەوامن، ژمارەی شەهیدان بۆ 74 هەزار و 710 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 176 هەزار و 131 بریندار
ژنە زیندانییە فەلەستینییەکان کە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە لە زیندانی دامون ڕاگیراون، بە بیانووی نوێکردنەوەی داتاکان ناچارکراون سەرپۆشەکانیان لاببەن، هەروەها ئەوانەی ڕەتیانکردووەتەوە، تووشی دەستدرێژی جەستەیی بوون