تێچووی جەنگی ئەمریکا و ئێران گەیشتووەتە 48.3 ملیار دۆلار؛ هێشتا نرخی زیانەکانی بنکە سەربازییەکان ئاشکرا نەکراوە
تێچووی ئەو جەنگەی کە ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەڕێوەی دەبات، تا 13 تشرینی دووەم گەیشتووەتە 48.3ملیار دۆلار. بەرپرسی پنتاگۆن
ئارسەر میلەر، ڕایگەیاند کە ئەم بڕە پارەیە تێچووی تەقەمەنی، نوێکردنەوەی کەرەستە و خەرجییەکانی ئۆپەراسیۆن دەگرێتەوە، بەڵام تێچووی چاککردنەوەی ئەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکا کە لە هێرشەکانی ئێراندا زیانیان بەرکەوتووە، لەم حیساباتەدا ئەژمار نەکراوە.
ژمارە نوێیەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە تێچووی جەنگ، لە دانیشتنێکی کۆمیتەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی سیناتدا هاتە بەرباس.
ئارسەر میلەر، بەرپرسی بودجەی پنتاگۆن و کاندیدی پۆستی کۆنترۆڵکەری دارایی هێزی دەریایی، ڕایگەیاند کە خەرجییەکانی تایبەت بە جەنگی ئێران تا 13ی تشرینی دووەم بۆ 48.3 ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە.
تێچووی زیانی بنکەکان هێشتا ئاشکرا نەکراوە
سیناتۆر ڕیچارد بلومێنتال پرسیاری کۆی تێچووی ئەو زیانانەی لە میلەر کرد کە ئێران گەیاندوویەتی بە بنکەکانی ئەمریکا. میلەر ڕایگەیاند کە سەبارەت بەم بڕگەیە هێشتا هیچ ژمارەیەکی لەبەردەستدا نییە.
ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی کۆمیتەکە، داوای لە پنتاگۆن کرد کە ئەم تێچووە لە زووترین کاتی گونجاودا دیاری بکرێت.
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکەن کە بۆ دەرخستنی تێچووی ڕاستەقینەی جەنگ، بەتایبەتی ئەو زیانانەش ئاشکرا بکرێن کە لە بنکە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بوون.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە گفتوگۆی تێچوو لە ئەمریکا پێشتریش هاتبووە ئاراوە.
نووسینگەی بودجەی کۆنگرێس تا 1ی ئاب تێچووی جەنگەکەی بۆ وەزارەتی بەرگری بە نزیکەی 38 ملیار دۆلار خەمڵاندبوو.
ژمارە نوێیەکە ئاماژە بە زیادبوونێکی نزیکەی لەسەدا 27 دەکات بەراورد بە خەمڵاندنە 38 ملیار دۆلارییەکەی 1ی ئاب.
چاوەڕوان دەکرێت کۆی گشتیی حیسابەکە لە ڕووی ئەمریکاوە زیاتر بەرز ببێتەوە، کاتێک خەرجییەکانی چاککردنەوەی زیانی بنکەکان و کاریگەرییە ئابوورییە فراوانترەکانی جەنگیش لەبەرچاو بگیرێن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای دێرەزۆری وڵاتی سوریا بە هۆکارێکی نادیار لە ناو هێڵی بۆری گاز تەقینەوەیەک ڕووی دا.
بڕیارە مێژووییەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی کە کردەوەکانی میانمار بەرامبەر موسڵمانانی ڕۆهینگا بە کۆمەڵکوژی وەسف دەکات، پشتیوانییەکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا.
سۆماڵ ڕایگەیاند، داوای لە باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە لە ماوەی 72 کاتژمێردا وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت