لە سوریا لە ناو هێڵی بۆری گاز تەقینەوەیەک ڕووی دا
لە پارێزگای دێرەزۆری وڵاتی سوریا بە هۆکارێکی نادیار لە ناو هێڵی بۆری گاز تەقینەوەیەک ڕووی دا.
بەڕێوبەرایەتی فڕیاگوزاری دێرەزۆر ڕایگەیاند کە لە هێڵی بۆری گاز لە قەزای روێشید تەقینەوەیەک ڕووی دا.
تیمەکانی پسپۆر سەر بە وەزارەتی وزەی سوریا بە ئەگەری دزەکردنی گاز و ڕێگریکردن لە ڕووداوێکی نەخوازراو گواستنەوەی گازیان لە ناوچەکە ڕاگرت.
سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە تاوەکو ئێستا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە و دیار نییە ڕووداوەکە کێشەیەکی تەکنیکی بووە یان هۆکارێکی دیکە.
هەروەها باس لە بوون یان نەبوونی زیانی گیانی نەکراوە.
لە ١٥ی ئۆکتۆبەر لە پارێزگای حەسەکە هێرش کرابوو سەر هێڵێکی بۆری گاز.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تێچووی ئەو جەنگەی کە ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەڕێوەی دەبات، تا 13 تشرینی دووەم گەیشتووەتە 48.3ملیار دۆلار. بەرپرسی پنتاگۆن
بڕیارە مێژووییەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی کە کردەوەکانی میانمار بەرامبەر موسڵمانانی ڕۆهینگا بە کۆمەڵکوژی وەسف دەکات، پشتیوانییەکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا.
سۆماڵ ڕایگەیاند، داوای لە باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە لە ماوەی 72 کاتژمێردا وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت