ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٤٦ شەهید
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٤٦ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٣٤ بریندار.
رژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی کرد بە هێرشی دڕندانە بۆ سەر کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا خەڵکی سیڤیل شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەندێکیان لە لایەن داگیرکەری زایۆنی دەستبەسەر کراون و تەرمی ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا ماون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٤ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٧ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٤٦ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٣٤ بریندار.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی بازرگانی لە کەناراوەکانی بنغازی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی ژێر ئاوی بێ سەرنشین (UAV) کراوەتە ئامانج.
بەردەوامیی سنووردارکردنی رژێمی زایۆنی لەسەر هاتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، قەیرانی مرۆیی لەم ناوچەیەی زیاتر لە جاران توندتر کردووە؛ بە جۆرێک کە تەنیا ٣٣ لەسەدی ئەو بارهەڵگرانەی پێشبینی کرابوون و ١٥.٤ لەسەدی ڕێژەی سووتەمەنیی دیاریکراو، گەیشتوونەتە غەززە.
لە باکووری ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی نەتەقیو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.