ترامپ دیموکراتەکانی بە هۆکاری گرژییەکانی لەگەڵ ئێران و دابەزینی بازاڕی بۆرسە زانی
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی زیاتری هاویشتووە لەوەی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا هەیبووە.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، هەڵکشانی ئەم دواییەی هێرشەکانی ئێران و دابەزینی بازاڕەکانی بۆرسەی خستووەتە ئەستۆی دیموکراتەکان.
ترامپ لە "تروت سۆشیال" نووسیویەتی، "پێشبینی دوو شتم لەبارەی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی سێی نۆڤەمبەرەوە کرد، یەکەم: ئەگەر دیموکراتەکان سەربکەون، ئەوا بازاڕەکانی بۆرسە بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، ئەمەش ڕوویدا؛ دووەم: کۆماری ئیسلامی ئێران هێندەی تر شەڕانگێزتر دەبێت لە هێرشەکانیدا، کە ئەوەش ڕوویدا."
ترامپ ئیدیعای کرد کە ئێران لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی زیاتری هەڵداوە بە بەراورد بە زیاتر لە ساڵێک، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکان "هیچ زیانێک"یان نەبووە.
ترامپ زیادی کرد کە سەرکردەکانی ئێران دیموکراتەکان بە "لاواز و بێکاریگەر و وێرانکەر بۆ وڵات" دەزانن، بەڵام ڕایگەیاند کە ڕێگە نادات ئەمە ڕووبدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەباس موقتەدایی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر واشنتۆن خاکی هەر وڵاتێک بۆ کردەوە دژی ئێران کەڵک وەربگرێت، ئەوا ئەو وڵاتەش دەتوانێت ببێتە ئامانج.
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٤٦ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٣٤ بریندار.
میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی بازرگانی لە کەناراوەکانی بنغازی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی ژێر ئاوی بێ سەرنشین (UAV) کراوەتە ئامانج.