لە کاتێکدا ئەمەریکا بە سزا و گەمارۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر فشارەوە، لە ژاپۆنەوە پشتیوانی بۆ دادگاکە ڕاگەیەندرا
لە کاتێکدا هەنگاوەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ لاوازکردنی میکانیزمی دادوەریی نێودەوڵەتی بەهۆی بەئامانجگرتنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە گەمارۆ و سزا بەردەوامن، پشتیوانییەکی گرنگ لە ژاپۆنەوە بۆ دادگاکە هات.
سانای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، ڕایگەیاند کە پشکی بەشداریی وڵاتەکەی بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ بە تەواوی و بە شێوەی پێشوەختە دەدرێت.
تۆمۆکۆ ئاکانە، سەرۆکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و دادوەری ژاپۆنی، دوای کۆبوونەوەی لە تۆکیۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تاکایچی، سوپاسی پشتیوانیی ژاپۆنی کرد. ئاکانە ئاماژەی بەوە دا کە ئەو پارەیەی لە دۆخی ئاساییدا دەبوو لە مانگی نیسان یان لە ڕێککەوتێکی دواتردا بدرێت، پێش ئەوەی سزاکانی ئەمەریکا لە مانگی نیساندا بە تەواوی کاریگەرییان دەرکەوێت، تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم (دێسەمبەر) تەرخان دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری پێشوەختەدانی پارە لەلایەن ژاپۆنەوە، کاریگەرییە ئەگەرییەکانی سزاکانی ئەمەریکا لەسەر سەرچاوە داراییەکانی دادگاکە کەم بکاتەوە. ئاکانە جەختی لەوە کردەوە کە دابینکردنی ئەم سەرچاوەیە بۆ بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانی دادگا و پێدانی مووچەی کارمەندان گرنگییەکی چارەنووسسازی هەیە.
ژاپۆن کە گەورەترین کۆمەکبەخش و بەخشەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتییە، لە ساڵی ٢٠٢٦دا بڕی ٤,٦ ملیار یەنی (٢٨,٨ ملیۆن دۆلار) بەشداریی کردبوو کە نزیکەی لەسەدا ١٥ی بودجەی ساڵانەی دادگاکە پێک دەهێنێت. ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیاش لە دوای ژاپۆن لە ڕیزی بەخشەرە گرنگەکانی تردان.
لە کاتێکدا ئاکانە داوای لە حکوومەتی ژاپۆن کرد بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردن لە یاسای نێودەوڵەتی و سەروەریی یاسا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن تاکایچیش ڕایگەیاند کە پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت.
ئیدارەی ترەمپ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکاتە ئامانج
پشتیوانییەکەی ژاپۆن لە کاتێکدا هات کە ئیدارەی ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی زیاد کردووە. ئیدارەی ئەمەریکا لە کاتێکدا گەمارۆی خستە سەر ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی دادگاکە — کە سەرۆکی دادگا تۆمۆکۆ ئاکانەشیان تێدایە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بازنەی گەمارۆکانی فراوانتر کرد و ڕاستەوخۆ دادگاکەی کردە ئامانج.
ئەم هەنگاوانەی ئیدارەی واشنتۆن وەک بەشێک لە سیاسەتی فشار دژی دادگاکە هەڵدەسەنگێندرێن کە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەوە گیراوەتە بەر. لە نێو ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەمەریکا کردوونیەتە ئامانج، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستیش هەن.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا دامەزراوە، ئامانجی دادگاییکردنی بەرپرسانە لەو حاڵەتانەی کە وڵاتان نایانەوێت یان ناتوانن لێکۆڵینەوە لە تاوانە قورسەکانی وەک تاوانی جەنگ، تاوان دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید بکەن. ئەمەریکاش لایەنی ڕێککەوتننامەی دادگاکە نییە.
سیاسەتی گەمارۆدانی واشنتۆن بەرانبەر دادگاییکردنە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان، مشتومڕەکانی سەبارەت بە سەربەخۆیی دادگاکە و توانای جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی جارێکی تر هێناوەتەوە ڕۆژەڤ. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە کانێکی زێڕی بێ مۆڵەت لە پارێزگای جاڤای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٣ کانگەر گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە کاتێکدا فشارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەنەدا بەردەوامن، کاردانەوەی کەنەدا بەرامبەر ئەو ڕاگەیەندراوانەی پێنتاگۆن هات کە حکوومەتی ئۆتاوایان لە ڕێگەی خەرجییەکانی بەرگرییەوە کردبووە ئامانج.
چین ئەمڕۆ کەشتیی ئاسمانیی شێنجۆ ٢٤ (Shenzhou 24)ی بە تیمێکی پێکهاتوو لە دوو ئاسمانەوانی چینی و ئاسمانەوانێکی پاکستانییەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد