پەتای ئێبۆلا بووە هۆی مردنی زیاتر لە ٥ هەزار ٩٠٠ کەس لە کۆنگۆ
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا تاوەکو ئێستا ٥ هەزار و ٩٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە وڵات ١٢ هەزار و ٢١ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ٥ هەزار و ٩٠٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دووبارەی ڤایرۆسەکە لە ولات لە ١٥ی ئایاری ئەمساڵ پەتای ئێبۆلا ڕاگەیەندرابوو.
ڤایرۆسی ئێبۆلا یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٦ لە ناوچەکانی نزارە لە سوودان و یامبوکو لە کۆنگۆی دیموکراتیک تۆمار کرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٩٢.٨٢ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش (WTI) گەیشتە ٨٦.٣٠ دۆلار. بەم شێوەیە زنجیرەی دابەزینی چوار هەفتەیی لە بازاڕی نەوتدا کۆتایی هات.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و زریانەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیلەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەش کە لە ٧ی ئابدا لە مەککە لە نێوان تورکیا، پاکستان و عەرەبستانی سعوودیە واژۆ کرابوو، بە بڕیارێک کە بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە، بە فەرمی پەسەند کرا.