گرووپەکانی بەرخۆدان: ڕێککەوتنی ئاگربەست نابێت ببێتە پەردەیەک بۆ بەردەوامیی کوشتاری فەلەستینییەکان
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە کە پاساو و بەهانە بێ بنەماکانی سەرکردەکانی رژێمی زایۆنی بۆ پاساوهێنانەوەی تاوان، کوشتار و دەستدرێژییە بەردەوامەکان دژی گەلی فەلەستین، شتێک نییە جگە لە درۆی چەواشەکارانە و هەوڵی ئاشکرا بۆ پەردەپۆشکردنی پێشێلکارییە بە ئەنقەستەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا باسیان لەوە کرد کە "بە هیچ شێوەیەک ناکرێت هاوکێشەی بێدەنگی بەرامبەر بە کوشتار، گەمارۆ و برسی کردنی گەلی فەلەستین قەبووڵ بکرێت و ناکرێت ڕێگە بدرێت ڕێککەوتنی ئاگربەست ببێتە پەردەیەک بۆ ڕەوا سەیرکردنی خوێنی فەلەستینییەکان، ئەویش لەو دۆخەدا کە دوژمن بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە و خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی."
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین داوایان لە ئەنجوومەنی ناسراو بە "ئاشتی"، ناوبژیوانان و لایەنە زامنەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست کرد دەستبەجێ و بە شێوەیەکی جیددی بێنە مەیدان و میکانیزمی ڕوون و پابەندکەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی ئاگربەست و تاوانە بەردەوامەکانی دوژمنی زایۆنی دابڕێژن.
لە بەشێکی تری ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە، "بەردەوامیی ئەم ڕەوتە تاوانکارانەی رژێمی زایۆنی لە سێبەری نەبوونی هەڵوێستێکی گوشارخەری نێودەوڵەتی و هەنگاوی جیددی، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ناوەڕۆک بەتاڵ دەکاتەوە و لە جیاتی ئەوەی زەمینەخۆشکەر بێت بۆ وەستانی دەستدرێژییەکان، دەیگۆڕێت بۆ پەردەیەک بۆ بەردەوامیی ئەوان."
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کۆتاییدا جەختیان کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک قەبووڵکراو نییە گەلی فەلەستین هێشتا بە تەنیا باجی ئەم بێدەنگییە بدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی وادی شەعیر لە نێوان شاری سەلفیت و گوندی لوبان ئەلشەرقییە لە کەناری ڕۆژئاوا، چەتەکانی جوولەکە بە بەرد هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلە فەلەستینییەکان.
لە ئەنجامی هێرشێکدا لە لادێکانی باکووری شاری دەرعای سوریا دوو سەربازی سوپای سوریا کوژران.
بە وتەی شەهرام ئیرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران، هێزە تایبەتەکانی هێزی دەریایی ئێران دوو تانکەری ئێرانیان ڕزگار کردووە کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دەستیان بەسەردا گیرابوو، لە کاتێکدا ئەو تیمانەی کە گوایە ئەرکی پاراستنی تانکەرەکانیان پێسپێردراوە خەوتبوون.