لە وڵاتی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داون ١٥٧ کەس بەرزبوو و گەشتە ٢٢٣٤ کەس.

کیانووش جهانپوور سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی میدیایی ئامارەکانی کۆتایی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.

جهانپوور دەست نیشانی کرد، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٥٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داون.

جهانپوور دەست نیشانی کرد، ژمارەی قوربانیەکان گەشتە ٢٢٣٤ کەس و ٢٣٨٩ حالەتی نوێی تووشبوون تۆماڕ کرا و بە کۆی گشتی ژمارەی حالەتی تووشبوون گەشتە ٢٩ هەزار و ٤٠٦ کەس.

جهانپوور لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، تا ئێستا بە کۆی گشتی ١٠ هەزار و ٤٥٧ کەس چارەسەر بوون و نەخۆشخانەیان بەجێ هشتوە.(İLKHA)

 

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ