لە گوندی بیدو لە باکووری رۆژئاوای قودس ١٥ حالەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماڕ کرا
ئیبراهیم مولهەم وتەبێژی حکومەتی فەلەستین لە رامەلڵا لە راگەیەندراویکی میدیایی باسی لەوە کرد، لە گوندی بیدوی داگیرکراو لە باکووری رۆژئاوای قودس ١٥ حالەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماڕ کرا.
ناوبراو باسی لەوە کرد، ئەو ١٥ کەسە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو ئافرەتە هەبوو کە دوێنێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە و بەم شێوەی لە گوندەکە بە کۆی گشتی ١٨ حالەتی تووشبوون تۆماڕ کرا.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی کەناری غەززە دەست نیشانی کرد، ٧ حالەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماڕ کراوە و بە کۆی گشتی لە غەززە ٩ حالەتی تووشبوون تۆماڕ کراوە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە رامەلڵا، لە فەلەستین بە کۆی گشتیی ٨٤ حالەتی تووشبوون تۆماڕ کراوە و کەسێک گیانی لە دەست داوە و ١٦ کەسیش چارەسەر بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە قسەی کرد.
زیاد ئەبحەیس، شارەزای کاروباری قودس، هۆشداریی دا سەبارەت بە ئامادەکاریی نائاساییی دامەزراوە و دەزگا و ڕێکخراوە سەهیۆنییەکانی چالاک لە بواری دروستکردنی پەرستگای خەیاڵی لەسەر کاولاشەکانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنە جوولەکەکان کە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوچەیی لە عومان ڕۆژی ١٤ی ئەیلول بە بەشداری ئێران و هەشت وڵاتی هاوسنووری کەنداوی فارس بەڕێوە دەچێت."
سعوودیە ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە عێراقەوە هەڵدراون، هێڵی بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوایان لە ناوچەی ڕیاز و مەدینە کردووەتە ئامانج. لەو هێرشانەدا چەند کەسێک بریندار بوون، هەروەها بۆری نەوتەکەش بەشێوەیەکی کاتی وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی داخراوە.