دوژاریچ وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست نیشانی کرد، چالاکیەکانی هاوڕیکاری بە قوربانیەکان دەستی پێ کردوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەست نیشانی کرد، بەهۆی هەڵسانی لافاو هەزاران کەس شوێنیان بەجێ هشتوە. ستیفن دوژاریچ وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست نیشانی کرد، چالاکیەکانی هاڕیکاری بە قوربانیەکان لە ناوچەکە دەست پێ کردوە.
ناوبراو وتی، "لە وڵاتی یەمەن کە ٢٢ پارێزگای هەیە، لایەنی کەم لە ١٦ پارێزگا لە مانگی ئادار تا ئێستا کاریگەری لافاو و بارانەکانی زۆر هەبووە."
هەروەها دەست نیشان کرا، یونیسێف بەردەوامە لە چالاکیەکانی موداخەلە کردن.
لە یەمەن لەبەر ئەوەی لە هەر ١٠ مرۆڤ ٨یان پێویستیان بە هاڕیکاری بەپەلە هەیە ئەو رەوشەی یەمەن وەکو گەورەترین قەیرانی مرۆیی ناو دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٠٣ رۆژە بەردەوامە لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە و هەموو کاتێک نیشتەجێگاکانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
لە شارۆچکەی ئیسکەندەروونی پارێزگای هەتای وڵاتی تورکیا مامۆستایەکی ئایینی لە کاتی نوێژی بەیانی تووشی هێرشی چەکداری بوو و گیانی لە دەست دا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی بالاتا لە شاری نابلوسی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.