لە شارۆچکەی جەنینی کەرتی رۆژئاوا کاتێک پزیشکێکی ددان دەچوو ماڵەکەی تووشی هێرشی سەربازەکانی رژێمی داگیرکەر بە بۆبمی دەنگ دەبێت و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت.
دکتۆر نیدال ئەکرەم جەبارین تەمەن ٥٤ ساڵە کاتێک لە شارۆچکەی بەرتەعە دەگەڕایەوە ماڵ و لە شوێنی کۆتنرۆل دەرباز دەبوو بەهۆی بۆمبی دەنگ کە لە لایەن سەربازەکانی داگیرکەر فرێ درا تووشی راوەستانی دڵ دەبێت و لە شوێنی رووداوەکە شەهید دەبێت.
شوێنی کۆنترۆلی شارۆچکەی بەرتەعە لە ژێر دەستی رژێمی داگیرکەردایە و شارۆچکەی ٧ هەزار کەسیی بەرتەعە لە شاری جەنینی کەرتی رۆژئاوا جیاواز دەکات. هەموو رۆژێک هەزاران فەلەستینی ناچارن لەو شوێنە دەرباز بن.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەر لە کاتی دەرباز بوون بە بەهانەکانی جۆراجۆر هێرش دەکەنە سەر فەلەستینیەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە کەنداوی عەدەن کەشتیێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کردە ئامانج.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٠٣ رۆژە بەردەوامە لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە و هەموو کاتێک نیشتەجێگاکانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
لە شارۆچکەی ئیسکەندەروونی پارێزگای هەتای وڵاتی تورکیا مامۆستایەکی ئایینی لە کاتی نوێژی بەیانی تووشی هێرشی چەکداری بوو و گیانی لە دەست دا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی بالاتا لە شاری نابلوسی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.