رووسیا لە ئیدلب هێزەکانی سوپای میللیی سوریا کردە ئامانج
فڕۆکەکانی جەنگیی رووسیا لە گوندی دوەیلە لە رۆژهەڵاتی ئیدلب هێزەکانی فەیلەقی شام سەر بە سوپای میللیی سوریا کردە ئامانج.
دەست نیشانی کرا، لە کاتی راهێنان و پەروەردەیی سوپای میللیی سوریا کراون ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لایەنی کەم ٥٦ سەرباز گیانیان لە دەست داوە و ١٠٠ سەربازیش بریندار بوون.
دەست نیشان کرا، هێرشەکە لە لایەن فڕۆکەکانی جەنگیی رووسیا ئەنجام دراون.
سوپای میللی سوریا
سوپای میللی سوریا لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دامەزرا کە لەو گروپانە پێک هاتوە کە لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا وەکو هێزی ئۆپۆزسیۆن بەژداری شەڕی ناوخۆی سوریا بوونەتەوە.
هێزەکانی سوپای تورکیا لەگەڵ ئەوان راهێنان ئەنجام دەدەن.
هەروەها لە کاتی کۆنترۆل کردنی عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی لە لایەن تورکیا ئەو هێزانە بەژداری ئۆپڕاسیۆنەکانی تورکیا بوون و وەکو "هێزی پۆلیس" بەردەوامن لە چالاکیەکانیان لەو شارانە. هەروەها لە شارانە لە ٣ هێزی ٤٠ هەزار کەسی پێک هاتوون و لە ناوچەی ئیدلب ٤ هێز هەنە کە نزیکەی ٧٠ هەزار کەسن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لێژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ٤ زیندانی لوبنانی لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە ڕادەستی سوپای لوبنان کران.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بازگەیەکیان لە گوندی ئوفانییە لە ناوچە گوندنشینەکانی باکووری قونەیترە دامەزراندووە.
دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مەیدانی، کە لەلایەن وەقفی یەتیمەکانەوە دروست دەکرێت بۆ جێگرتنەوەی نەخۆشخانەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەرەوە وێران بووە، بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.
لە ئەنجامی لافاوەکەی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٨٧ کەس و ٥ هەزار و ٨٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.