مەلا بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء وتی، "ئهوانهی دهیانهوێت ئیسلاح له كۆمهڵگادا بكهن دهبێت له بنهماڵهوه دهست پێبكهن."
مەلا بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء کە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان لە دیاربەکر کردبوو لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "كاتێك ئەو تاكانەی لە بنەماڵەیەكدا گەورە دەبن كە دوور لە سنووری ئیسلام و ئەخلاق و ڕەوشتن تێكدەچن، كۆمەڵگاش تێكدەچێت و لەناو دەچێت. پێویستە هەموومان لەسەر ئەم پرسە کۆببینەوە. هەروەها پێویستە دەسەڵات ڕێگە خۆش بکات بۆ چاکبوونەوەی خێزانەکە بەبێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات."
شیمشەک وتی، "وەک دەزانرێت لەم دواییانەدا توێژینەوە لەسەر لەناوچوونی خێزان و گەنجان و نەوە ئەنجام دەدرێت. نەوەی ئێمە لە سنووری ئیسلام و ئەخلاق و ڕەوشت دوور دەخرێتەوە. هەوڵ دەدرێت گەنجان و کچان و منداڵەکانمان لە ئیسلام دوور بخرێن. ئەمانە هێرشی بە ئەنقەست و بەرنامە بۆ داڕێژراون. مەترسیدارترین هەنگاون بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگای موسڵمانان. چونکە بنەماڵە ناوەکی کۆمەڵگایە، بەردی بناغەیە. پتەوترین بناغە بۆ مانەوەی کۆمەڵگا بنەماڵەیە و بۆمبێک دەخرێتە ژێر ئەم بناغەیە."
"منداڵەکانمان پێویستە بە تەربیەی ئیسلامی پەروەردە بکرێن"
مەلا بەشیر شیمشەک لە بەردەوامی وتی، " كاتێك ئەو تاكانەی لە بنەماڵەیەكدا گەورە دەبن كە دوور لە سنووری ئیسلام و ئەخلاق و ڕەوشتن تێكدەچن، كۆمەڵگاش تێكدەچێت و لەناو دەچێت. پێویستە هەموومان ئاگاداری ئەم مەترسییە بین. بە تایبەتی زانایان و دایک و باوکمان و ئەوانەی هەستیاری ئیسلامیمان هەیە ئاگاداری خێزان و منداڵەکانمان بین. پێویستە دایک و باوک لەم پرسە ئاگادار بکرێتەوە. منداڵەکانمان بە تەربیەیەکی ئیسلامی پەروەردە بکرێن و بە قورئان و سوننەت پەروەردە بکرێن. پێویستە هەموومان لەسەر ئەم پرسە کۆببینەوە. هەروەها پێویستە دەسەڵات ڕێگە خۆش بکات بۆ ئیسلاحی خێزانەکە بەبێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات."
هەروەها وتی، "هەموومان بەهۆی ئەو وێنە بێ ئەخلاقانەی لەسەر شەقامەکان دەبینرێن، ناڕەحەتین. بەشێک لە گەنجەکانمان لە تاڵاوێکی ماددە هۆشبەرەکاندا گیریان خواردووە. بێ عیفەتی زۆر بڵاو بووە. ئەگەر سەرچاوەکە پاک بێت، ئەوەی لە سەرچاوەکە دێتە دەرەوە پاکە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە دایکان و باوکان ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن و منداڵەکانیان بە ئەخلاقێکی ئیسلامی ئەخلاق بکەن و ئەوەندەی گرنگی بە قوتابخانە و دونیای خۆیان دەدەن گرنگی بە پەروەردەی ڕۆحییان بدەن. هەروەها پێویستە زانایانی ئێمە ئەرکێک لەم بارەیەوە بگرنە ئەستۆ، سەیداکانمان منداڵان لە مزگەوتەکاندا پەروەردە بکەن، وە ئەو جۆرە چالاکیانە تا دەتوانرێت زیاتر بکرێن."
"ئهوانهی دهیانهوێت ئیسلاح له كۆمهڵگادا بكهن دهبێت له بنهماڵهوه دهست پێبكهن"
مەلا بەشیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، "بەداخەوە ڕێگاکانی وێرانکاری تا دەکرێ زیادیان کردووە و هەموو ئەو ڕێگایانەی کە دەتوانن زیان بە منداڵەکانمان بگەیەنن فراوانتر و ئاسانکاری و هەرزان کران."
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی، "ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر بنەماڵەش هەیە، ئاشتی لە نێوان دایک و باوکدا نەماوە. هەرکەسێک بیەوێت ئیسلاح لەم کۆمەڵگایەدا بکات، دەبێت لە بنەماڵەوە دەست پێبکات و بە بەها ئەخلاقییە ئیسلامییەکان چاکی بکاتەوە. بەدڵنیاییەوە پێویستە سەیداکانمان منداڵان ڕابکێشن بۆ مزگەوت، فێری قورئانیان بکەن، پەروەردەیان بکەن بە بەها ئەخلاقییە ئیسلامیەکان، دایکان و باوکان هانیان بدەن بەم ئاراستەیە. ئەگەرنا کەس ناتوانێت سوود لە نەوەیەکی گەندەڵ وەربگرێت."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.