مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
٧مین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء لە دیاربەکر ئامادە دەکرێت لە ١٥-١٦ی تشرینی یەکەم بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، سوریا، عێراق، لیبیا، لوبنان، ئەفغانستان و کوردستان بەڕێوەچوو.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و وتی، "کۆمەڵگای ئێستا کە دەبینین بە ئەوەندە تەکنۆلۆژیای کە پێشکەوتوو بووە کارزانی خێزان بووە. دەبینین کە خێزانەکان پەرتەوزا بووە لە رووی ئەخلاقەوە، لە رووی ئەدەبەوە. پێغەمبەر (صلی الله علیم و سلم) باسی ئەمڕۆ کردووە و دەفەرموێ، کەی خەباسە زۆر بێت ئەو کات ئێوە لە ناو دەچن. ئینجا بە ڕاستی دەبینین کە خەباسەت و پیسی و فەسادی و گوناه و تاوان زۆر بە ئاشکرا دەکرێت. پێویستە زانایان بەربەرستێک بوون بۆ رێگری کردن لەو فەسادیە. بە وەسائیلی سەردەم ئێستا دەیان کەنال و شوێن و جێگا میلیارها دۆلاری لە سەر سەرف دەکرێ کە فەسادی و تاوانی گوناه بڵاو بێتەوە. دەبێت زانایان ببنە بەربەستێک و قەڵغانێک بۆ رێگری کردن لەو فەسادیە. ئەم گۆڕانکارییە بەس بە ئیسلام و تێگەشتنی دین دەکرێت."
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "خەلک فەهمی دینی سەقەتە. نوێژ دەکات و سبحان الله دەبینی دەچێتە عەرەق دەخوات، رووتە، چەندین گوناه ئەنجام دەدات. بەڵام بە پێی فەرمانی خودا، دەبێت نوێژ مرۆڤەکان لە گوناه دوور بخات. دەبینین کە حەج و عومرە دەکات بەڵام ئیشی خراپ دەکات، دەیان فەسادی بڵاو دەکات. تەماشا دەکەین لە هیچ لایەنێکە پەیوەندی لەگەڵ دین نییە. ئێستا ئەگەر لە هەمووی دونیا بگەڕیوە دەبین کە فەهمی دیمان سەقەتە. خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
"خەلکی ئێمە فەهمی دینی سەقەتە، زاهیری دینی وەرگرتووە. بەڵام ناوەڕۆکەی هیچی تێدا نییە"
مامۆستا جەوهەر عبدالله لە بەردەوامی وتی، "خەلکی ئێمە فەهمی دینی سەقەتە، زاهیری دینی وەرگرتووە. بەڵام ناوەڕۆکەی هیچی تێدا نییە. ئەسل وایە ئێمە ژووری جوان بکەین. ئێمە دڵەکانمان وێران کردووە، بۆیە تەئسیراتیش نەبووە. ئێستا ئەوەندە مامۆستا لەو دونیایە هەیە بۆ تەئسیری نییە؟ لەبەر ئەوەی ئیخلاس نییە. ئەگەر ئیخلاس لە شتێکدا هەبێت، خوای گەورە بەرەکەتداری دەکات. وە پێویستە لە سەر ئێمە مسوڵمانان، ئەو خەڵکەی تێبگەین کە دین چییە. دین هەر ئەوە نییە حەرەکات بێت، نوێژ بکەی و بە ڕۆژوو بی. ئەسل وایە ئێمە لە فەهمی دین جوان تێبگەین و ئەو خەلکەش تێبگەینین. دین پێویستیی بە عەمەلە و پێویستی بەوە کە هەوڵی زۆر بدەی."
هەروەها وتی، "ئەو کەسەی لە دین تێبگات بەخوا دزی ناکات، خیانەت ناکات، خیانەت لە زەوجی ناکات. ئێستا خیانەتی زەوجی لە نێوان خێزانەکان بەربەڵاو بووە. چەندین کێشەی تەڵاق هەیە. لە ناو منداڵەکان کێشە هەیە. لەبەر ئەوەی فەهمی دینی تێدا نییە و سەقەت لە دینی تێگەشتووە. إن شاء الله عولەما وا بکەن کە خەلک لە دینێکی سەحیح تێبگەن."
"زەرورەتی پێکەوەبوونی مامۆستایان و زانایان زەرورەتێکی دینی و ئیجتیماعی و زەمانە"
مامۆستا محەمەد خضرنەژاد کە لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو باس لە گرنگی ئەم جۆرە گردبوونەیانە کرد.
ناوبراو لە سەرەتا سوپاسگوزاری ئامادەکاران کرد و دواتر وتی، "زەرورەتی پێکەوەبوونی مامۆستایان و زانایان زەرورەتێکی دینی و ئیجتیماعی و زەمانە. بۆ ئەوەی ئێمە پەیامێکمان پێیە کە پەیامی رزگار و ئازادیە، هەم بۆ دونیا و هەم بۆ دینی خەلکی. کە واتە، مامۆستا و عالیمان کە وەرەسەی ئەنبیان و جێنەشینی پێغەمبەرانن (علیهم الصلاة و السلام). بە تایبەتی لە ئوممەتی رسول الله (صلی الله علیه و سلم) عالمان وەزیفە و ئەرکی سەرشانیان زۆر قورس و گرانە کە ئەرکی بەڕێوبردن و جێنشینیی رسول الله-ـه (صلی الله علیه و سلم) بۆ هیدایەتی خەلک و بۆ نەجاتی خەلک هەم لە دونیا و هەم لە قیامەتیشدا بۆ بردنیان بەرەو بەهشت و رەزایەتی خودا. مەشاکیل و زەحمەتەکانی سەر رێگای دەعوەت و ئینتیزاراتی کۆمەڵگا لەو سەردەمەدا لە مامۆستا و عولەمایان هەیە پێویست بەو مولتەقایانە هەیە. إن شاء الله، ببێتە مایەی خێر و دۆزینەوەی رێگا و رێچارە بۆ موشکەلاتێک کە داوێنگیری جامیعە و ئوممەتی ئیسلامی بووە."
ناوبراو لە کۆتاییدا داوای سەرکەوت بەهۆی ئامادە کردن دیداری زانایان کرد.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت و ئیدعاکانی دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەرکردایەتی"ـی رەتکردەوە.
عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.