فەسیح مەمیشک یاریدەدەری سەرۆکی لقی دیانەت-سەن لە مێردین دەست نیشانی کرد کە دەبێت مەدرەسەکانی کە لە وڵاتانی ئیسلامی چالاکیان هەیە لە ژێر سەقفێکی هاوبەشدا کۆبکرێنەوە.
فەسیح مەمیشک یاریدەدەری سەرۆکی لقی دیانەت-سەن لە مێردین کە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان لە دیاربەکر کردبوو لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو لە سەرەتا سوپاسگوزاری إتحاد العلماء کرد بەهۆی ئامادە کردنی ئەم چالاکیە و دواتر وتی، "من ئەم بەرنامانە زۆر بە گرنگ دەزانم. چونکە زانایان لە زۆر شوێنی جیهانەوە کۆدەکرێنەوە. ئێمە هەمیشە باس لە ململانێ دەکەین و دەڵێین ململانێ ڕاماندەگرێت. ئەگەر زانایان کۆببنەوە و یەکڕیزی هەبێت، یەکڕیزی لەنێوان ئوممەتدا دەبێت. إن شاء الله، ئەمە یەکەم هەنگاو بێت بەرەو یەکڕیزی."
مەمیش لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە پێغەمبەرەکەمان باس لەوە دەکات کە لە ناو کۆمەڵگا دوو بەش مرۆڤ هەن کە ئەگەر ئیسلاح بن تەواوی کۆمەڵگا ئیسلاح دەبێت و ئەگەر ئیفساد بن تەواوی کۆمەڵگا ئیفساد دەبن و ئەوان زانایان و بەڕێوبەرانن و دواتر وتی:
"زۆر گرنگە زانایان لێرە کۆببنەوە و بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن. مەدرەسەی ئیسلامی لە زۆر وڵاتدا هەیە. زۆربەی ئەو کەسانەی کە دێنە ئێرە مامۆستا و سەیدان.. بۆیه له مهدرهسهكاندا ههم ئێره و چ له وڵاتانی دیكهشدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دهكرێت سهبارهت به شێوازهكان. بەهیوای ئەوەی لە داهاتوودا شێوازێکی هاوبەش بۆ ئەم مەدرەسانانە جێبەجێ بکرێت. باشترە کارگێڕان پشتگیری مەدرەسەکان بکەن، چ لە وڵاتی ئێمە و چ لە وڵاتانی دیکە. تەنانەت ئەگەر پشتیوانی نەکرێت، مەدرەسەکان خۆیان دەتوانن دامەزراوەیەکی هاوبەش پێکبهێنن. ئەو بڕوانامەیەی کە لە مەراسیمی دەرچوون دەدرێت، لە داهاتوودا وەک دیپلۆمێکی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەو لیژنەیەی کە لەلایەن مەدرەسەکانی وڵاتەوە پێکدەهێنرێت، کارا دەبێت. لە ڕاستیدا ڕەنگە دامەزراوە فەرمییەکان لە زۆرێک لە وڵاتان ئەم بەڵگەنامانە لەبەرچاو بگرن کاتێک بەرپرسانی ئایینی هەڵدەبژێرن."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.