ئێمە زانیاریمان لە كەس و كاری مەلا عبدالرحمن كایەو سولەیمان سۆلماز وەرگرت سەربارە بە ژیان و تێكۆشانی شەهیدەكانی گوندی گێرا جەعفەر دژی پەكەكە.
لە ساڵەكانی ٩٠ پەكەكە لە گوندی گێرا جەعفەری سەر بە شارۆچكەی كەربۆرانی سەر بە پارێزگای ماردین كۆمەڵ كوژی ئەنجام دەدا كاری وەحشی گەرانەی دەكرد، لە هەمان كات شەهید مەلا عبدالرحمن كایەو سولەیمان سۆلماز بە هەمو شێوەیەك ڕووبەڕووی ستەمی پەكەكە دەبونەوە تاكو سنورێك بۆ ئەو ستەمە دابنێن، كەسو كاری ئەو دوو شەهیدە باسیان لە ئازایەتی و چاڵاكی شەهیدەكانیان دەكرد كە چۆن هەوڵیان دەدا خەڵك بپارێزن لە ستەمی پەكەكە.
دیارە پەكەكە لە سەرتای دامەزراندی تاكو ئەمڕۆش بەردەوام هەوڵی كۆمەڵ كوژی تاوانی وەحشی گەرانی داوە لەگەڵ ئەوەش بە بیری ناڕەوای خۆی دژی بیرو باوەڕی خەڵكی مسوڵمان دەوەستایەوە نایان ویست كەس شارەزای ئاین بێت هەروەها كاریان بۆ بەدڕەوشتی دەكرد. وەكو هاوڵاتیانی گوندی گێرا جەعفەر باسیان دەكرد هەر بۆیە سەرەتا پەكەكە هەوڵی دەدا تاكو مەلا عبدالرحمن كایەو سولەیمان سۆلمازی شەهید كردن.
مەلا عبدالحمن خەلكی گوندی گێرا جەعفەر بو بەڵام ماڵی لە گوندی هەشتوان بو، لە نیوە شەوێك پەكەكە هەڵیان كوتایە سەری ماڵی سەرەتا كەوتنە ئەشكەنجەو ئازاردانی پەنجەكانی دەستیان بڕین تاكو بە دەم ئەشكەنجەو ئازارەوە بە بەرچاوی خێزانی كە دوو گیان بو بە شێوەیەكی زۆر خراپ كوشتیان تاكو بەیانی ڕێگەیان نەدابو تەرمەكەی لە هەمان شەو بە خاك بسپێردرێت.
"برای من دەرسی قورئانی دەوتەوە بۆیە لەلایەن ڕێكخستنی مورتەدەكان شەهید كرا"
حاجی ئەحمەد كایای برای شەهید مەلا عبدالرحمن باسی لە براكەی كرد،" برام لە تەمەنی بچوكی دەستی كرد بە فێربونی قورئانی پیرۆز دواتر چو بۆ ئەركی سەربازی كە گەڕایەوە پڕۆسەی هاوسەرگیری پێكهێنا وەكو مامۆستای ئاینی چو بۆ گوندی هەشتوان، بەڵام دوو مانگی بەسەر تێنەپەڕی ڕێكخستی موڕتەدەكان براكەمیان كوشت. برای من دەرسی قورئانی دەوتەوە بۆیە لەلایەن ڕێكخستنی مورتەدەكان شەهید كرا، برای من زیانی بۆ كەس نەبو بۆ خزمەتی ئاین ڕێگەی مەلایەتی هەڵبژارد خەلك لێی ڕازی بو تەنها لەبەر ئەوەی خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی دەكرد شەهید كرا."
حاجی ئەحمەد وتی،" حەق وایە ئەوانەی برای منیان شەهید كرد تۆبە بكەن و بگەڕێنەوە سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام هەروەها دەبنە برای ئێمە واز لە دژایەتی ئیسلام و مسوڵمانەكان بێنن."
هاوسەری سولەیمان سۆلماز سەبارەت بە شەهید كردنی پیاوەكەی وتی،" سوپاس بۆ خودا ئێمە لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوامین هەر بەردەوامیش دەبین، ئێمە لە كافرەكان ناترسین."
سولەیمان سۆلماز لە ساڵانی ٩٠ كەوتبوە ژێر هەڕەشەی پەكەكە لە ساڵی ١٩٩٣ لە تەمەنی ٥٠ ساڵی شەهید كرا. تا دوا هەناسەی بەردەوام بو لەسەر خزمەت كردنی ئیسلام هاتوچۆ كردن بۆ مزگەوت.
"ئێمە هەمومان لەسەر ڕێبازی ئەو بەردەوام دەبین"
ئەمینە خان هاوسەری شەهیدی سولەیمان باسی لەوە كرد،" شەهید زیانی بۆ كەس نەبو هەروەها بەڵێنی دابو بە برا مسوڵمانەكان كە بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە تاكو شەهید دەبێت لە دژی ستەمی پەكەكە تێدەكۆشی، بەردەوام منداڵەكانی دەناردە مزگەوت تاكو فێری قورئان بن، ئەویش هاوشێوەی هاوڕێكانی لەبەر ئەوەی دژی ستەمی پەكەكە دەوەستایەوە شەهید كرا. كاتێك شەهید بو منداڵەكانی بچوك بون، ئێمە منداڵەكانمان پەروەردە كردن هەمومان لەسەر ڕێبازی ئەو بەردەوام دەبین."
"كاتێك باوكم شەهید بو تەمەنم ١١ ساڵی بو"
موحەمەد ئەمینە كوڕی شەهید سولەیمان سۆلماز باسی لەوە كرد كاتێك باوكم شەهید بو من تەمەنم تەنها ١١ ساڵی بو، لەبەر ئەوەی باوكم مسوڵمان بو كاری خزمەتی ئیسلام بو زەندیق جاهیلەكانی پەكەكە شەهیدیان كرد، ئەو كات پەكەكە دەی وت بۆچی منداڵەكانتان نانێرن بۆ سەری چیاكان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.