لە شارۆچکەی هەواگی پارێزگای رحا بە ناوبژوانیی هودا پار دوژمنی لە نێوان ٢ بنەماڵە کۆتایی هات.
سەرکردانیەتی هودا پار لە شارۆچکەی هەواگی پارێزگای رحا بۆ کۆتایی هێنان بە دوژمنی لە نێوان ٢ بنەماڵە دەست بە کار بوو.
ئەبوزەر ئۆزایدن بەرپرسی هودا پار لە شارۆچکەی هەواگ لەگەڵ ئەندامانی هەردوو بنەماڵە دیداری کرد و لە ئەنجامی هەوڵەکاندا دوژمنی لە نێوان هەردوو بنەماڵە کۆتایی هات.
لە ئەنجامی مەراسیمێکدا ئەندامانی هەردوو بنەماڵە بە پێشەوایی ئۆزایدن کۆبوونەوە و کۆتاییان بە دوژمنی نێوان خۆیان هێنا.
ئۆزایدن سەبارەت بەم بابەتە باسی لەوە کرد، "لەگەڵ گەورەکانی هەردوو خانەوادە دیدارمان کرد. ئەوانیش رابردوویان لەبیر کرد و کۆتاییان بە دوژمنی نێوان خۆیان هێنا. سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە بۆ دروست بوونی ئاشتی زەحمەتیان کێشا."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.