٦ـەمین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان) ئامادە دەکرێت ئەمڕۆ لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەردەوامە.
إتحاد العلماء کە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا هەموو ساڵێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە دیاربەکر بەرنامەی دیداری زانایان ئامادە دەکات ئەمساڵیش لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەرنامەکە ئامادە دەکات.
بەرنامەکە لە سەر بەرنامەی ZOOM بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە کوردستان، تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا، لوبنان و ئوردن بەڕێوە دەچێت.
دکتۆر عیرفان رەشید لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد و باس لە کاریگەریی نەرێنیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەر چالاکیەکانی عیلمی، عیبادی و کۆمەڵایەتی کرد.
"شەریعەتی ئیسلام دەتوانێت تەواوی کێشەکان چارەسەر بکات"
ناوبراو لە وتارەکەیدا دەست نیشانی کرد، "ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان بە شێوەیەکی توند گۆڕا. لە ئەنجامدا ئەنجومەنەکانی فەتوا و زانستی ناچار مان کە سەرقاڵی بابەتەکە بن و سەبارەت بە بابەتەکە فەتواکانی نوێ بدەن. شەریعەتی ئیسلام دەتوانێت تەواوی کێشەکان چارەسە بکات و دەتوانێت وڵامی تەواوی پرسەکان بدات. خودا لە قورئان و پێغەمبەرەکەمان لە سوونەتەکەی باس لە تەواوی بابەتەکان کردوە. چونکە بابەتەکان دەگۆڕن و نوێ دەبن. بۆیە ئێمە زانایانی ئیسلام دەتوانین وڵامی ئەو پرسانە بدەین."
"ئێستا دونیا رووبەڕووی قەیرانەکانی گەورەی ئابووری بووە"
دکتۆر عیرفان رەشید لە بەردەوامی وتارەکەیدا دەست نیشانی کرد، تەواوی دونیا ڕووبەڕووی قەیرانەکانی گەورە بووە و دواتر وتی، "کاریگەری نەرێنیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەر مرۆڤەکان هەبوو. ژمارەیەکی زۆر کەس لە بارەی دۆزینەوەی خۆراک تووشی کێشە دەبن. لەم بارەیەدا زەکات دەتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات. بێ گومان چارەسەر کردنی کێشەکان و قەیرانەکان بە شەریعەتی ئیسلام مومکین دەبێت. شەریعەتی ئیسلام هیچ کێشە و قەیرانێک بێ چارەسەری نەیهشتووە. بۆیە لە کاتەکانی شەڕ، برسیەتی، نەخۆشی و رووداوەکانی بەم شێوەیە دەتوانرێت زەکات پێش لە کاتەکەی بدرێت."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.
هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.
ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری ناوچەی مەڕمەڕەی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردوون.